له شارۆكه‌ی قه‌زای سه‌یدسادق، له شوێنی به‌قاڵه‌كانی ناو بازاڕ، دوو كه‌س به شه‌ڕه‌چه‌قۆ كوژران و هه‌شتی تریش بریندار بوون.
دیاری ڕه‌فیق قایمقامی قه‌زای سه‌یدسادق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه له ناو بازاڕی قه‌زای سه‌یدسادق، نزیك عه‌لوه بووه، هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی جێگه‌ی دانانی عه‌ره‌بانه‌ی به‌قاڵی بووه و هه‌ردوو كه‌سه‌كه خاوه‌نی عه‌ره‌بانه بوون له‌و بازاڕه.
زیاتر گوتی، له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا، دوو كه‌س كوژراون و هه‌شت كه‌سی تریش بریندارن، برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شارۆكه‌كه كراون و باری ته‌ندروستییان به‌پێی زانیارییه‌كان جێگیره.
قایمقامی قه‌زای سه‌یدسادق ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، له كاتی ڕووداوه‌كه‌وه تا ئێسته به به‌رده‌وامی ھێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش به‌سه‌ر ڕووداوهكهوهن و ڕه‌وشه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه،هه‌روه‌ها تاوانباره‌كانیش به فه‌رمانی دادووهر ده‌زگیر كراوون.
سه‌یدسادق/ بێرون عوسمان