ئه‌و سیاسه‌توانه ناوداره‌ی كورد ده‌ڵێ، ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له ناوچه كوردستانییه‌كاندا ده‌ستوورییه و كه‌س ناتوانێت بڵێت مه‌یكه‌ن و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا هیچ به‌دیلیان بۆ ریفراندۆم نییه و ته‌نانه‌ت گه‌ره‌نتى مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقیش به كورد ناده‌ن.
دكتۆر مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی ناوداری كورد له دیدارێكى "وشه"دا، راى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆمدا، سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد به ئه‌مریكا ده‌ڵێت نه‌خێر و ئه‌وه‌ش زۆر به گرنگ ده‌زانێت. ئه‌و پێى وایه، هیچ سیاسییه‌كى به‌غدا بوێرى ئه‌وه‌ى نییه دان به ریفراندۆمدا بنێت و ئاماژه به دژایه‌تى توركیا و ئێران بۆ ریفراندۆم ده‌كات و راى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزى هه‌بێت هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به‌ره‌نگارى ئیراده‌ى میله‌تێك ببێته‌وه. د. مه‌حموود عوسمان به‌توندى ره‌خنه له‌و كه‌سانه ده‌گرێت بانگه‌شه‌ى نه‌خێر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ، "نه‌خێر شتێكى قۆڕه".
وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسی بۆچوونت له‌سه‌ر ریفراندۆم چییه؟
پێم وایه ریفراندۆم دیراسه نه‌كراوه و زۆر به په‌له بڕیاری لێ دراوه، ته‌نانه‌ت رای منیش وه‌رنه‌گیراوه كه مافی خۆمه رام له‌سه‌ری هه‌بووایه و ته‌مه‌نێكمان له كوردایه‌تى به‌سه‌ر بردووه. ریفراندۆم دوو به‌شه، به‌شێكى پێوه‌نده به هه‌رێمى كوردستان، به‌شه‌كه‌ى ترشی پێوه‌نده به ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى كورستان. ئه‌وه‌ى پێوه‌ست به هه‌رێمه ساڵانى 2004 و 2005 كراون و ئه‌نجامه‌كه‌یشی دیاره و دراوه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆیه نه‌ده‌بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان ریفراندۆم بكرێت، ئه‌ویتر پێوه‌ندی به ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، له جێی خۆیه‌تى و ده‌بێت بكرێت. ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌و ناوچانه ده‌ستوورییه و كه‌سیش ناتوانێت بڵێت مه‌یكه، به‌مه‌ش سنووری كوردستان دیاری ده‌كرێت، له‌ناو خۆیشماندا یه‌كگرتوو ده‌بین و كه‌س ناڵێت نه‌خێر، بێگومان ئه‌مه‌ش به جۆرێك لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت و ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش ته‌نیا دژ نه‌بن، پێوه‌ند به توركیاش هیچ رۆڵێكى نییه و كه‌سیش حیسابی بۆ ناكات.
له ماوه‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ بارزانى یه‌كتان بینى، ئه‌مانه‌ت پێ گوت و رای چی بوو؟
بڕیاره‌كه درابوو، وه‌ڵامى نه‌بوو. به‌ڕاى من ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له ناوخۆى هه‌رێم هه‌ڵه‌یه و هه‌مان ده‌نگی ئه‌وكاتیش ناهێنێت، ته‌نانه‌ت نابێته كارتێكى پاڵه‌په‌ستۆیش بۆ پرسی ده‌وڵه‌ت، چونكه نه‌ك ئه‌وانه‌ى ئێسته له به‌غدا حوكم ده‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌دام حوسێنیش لاری نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و سێ پارێزگایه ببێت به ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ى ده‌بێته كارتى پاڵه‌په‌ستۆ ئه‌نجامدانیه‌تى له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستانه.
زۆر له وڵاتان داوای دواخستنى ده‌كه‌ن، سه‌ركردایه‌تیى كوردیش داوای به‌دیل ده‌كات، پێت وایه به‌دیل هه‌یه؟
لای سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیى ئه‌وروپا، ئێران و رووسیا، عێراق یه‌ك ده‌وڵه‌ته و گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌دا نه‌هاتووه، بۆ خاتری كورد نایگۆڕن. بۆیه له گوتاره‌كانیان هه‌میشه ده‌ڵێن كێشه‌كانتان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه به‌دیلیان بۆ ریفراندۆم نییه و ته‌نانه‌ت گه‌ره‌نتى مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقیش ناده‌ن. ئه‌وان هه‌موویان پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر كورد ده‌كه‌ن و به‌لاى به‌غدا ده‌یشكێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كورد به ئه‌مه‌ریكا و زلهێزه‌كان ده‌ڵێت نه‌خێر و داواى گه‌ره‌نتى ده‌كات، ئه‌مه كارێكى زۆر باشه، چونكه هه‌ر ئه‌و ئه‌مه‌ریكایه بوو نه‌یهێشت ساڵى 2004 و 2005 ئه‌مه بكه‌ین، ته‌نانه‌ت نه‌یهێشت ده‌ستووری كوردستان بێته پێشه‌وه له ساڵى 2002، پێى گوتین كه‌ركووكتان كردووه به پایته‌خت ئه‌مه نابێت، سه‌ركردایه‌تیى كوردیش هه‌ر گوتوویه‌تى به‌ڵێ باش، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ده‌ڵێت نه‌خێر، ئه‌مه زۆر گرنگه.
پێت وایه كورد ده‌توانێت ئه‌و نه‌خێره تا سه‌ر ببات و ریفراندۆم ئه‌نجام بدات؟
به‌هێزترین كارتى پاڵه‌په‌ستۆی كورد یه‌كڕیزییه‌تى، ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزی هه‌بێت هیچ كه‌س ناتوانێت رێگری له خواستى میله‌تێك بكات. بۆ نموونه ساڵى 1992 به‌ره‌ى كوردستانى بڕیاری هه‌ڵبژاردنى دا، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا دژ بوون، به‌ڵام ئێمه یه‌كڕیز بووین و كردمان، پاشان په‌رله‌مان بڕیاری فیدڕاڵی دا، دیسان ئه‌مه‌ریكا دژ بوو. مه‌به‌ستمه بڵێم یه‌كڕیزی چه‌نده گرنگه، بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كڕیز بین ده‌توانین كاریگه‌ریمان هه‌بێت به‌سه‌ر گۆڕانكاری له هه‌ڵوێستى ئه‌وانى تریش.
مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه بڵێى ئه‌و هه‌وڵه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ده‌ن، بۆ ناوخۆ بیده‌ن به‌رهه‌می زیاتر ده‌بێت؟
بێگومان، كاریگه‌ری له 100 گه‌شتى ده‌ره‌وه زیاتر ده‌بێت و له ده‌ست خۆماندایه، جگه له‌مه‌ش كارتێكى تریش به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه كه بۆچوونى به‌غدایه، ئه‌گه‌رچی كارتێكى مسۆگه‌ر نییه.
كه‌واته ته‌نیا سیاسه‌تى دیفاكتۆ ده‌توانێت گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكات؟
ئه‌گه‌ر یه‌كڕیز بین، ئه‌گه‌رى چوونه‌سه‌ری زۆره وه‌ك ئه‌وه‌ى كۆسۆڤۆ كه هه‌موو دنیا دژى بوون، به‌ڵام خۆیان یه‌كگرتوو بوون و بۆیان چووه سه‌ر.
زۆر دووپات له یه‌كڕیزی ده‌كه‌یته‌وه، له كوردستان ده‌نگی نه‌خێر هه‌یه و یه‌كڕیز نین؟
ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بكرێت، شتێكى زۆر قۆڕه ده‌نگ به نه‌خێر بده‌یت، ئه‌و دروشمه زۆر بێ مانایه و خزمه‌تى نه‌یاری كورده. به‌ڵام ده‌بێت دیراسه‌ی ئه‌وه‌ش كرابێت كه ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجامێكى هه‌بێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى 2004 و 2005 كران و ئه‌نجامیشی نه‌بوو.
كاتێك له‌گه‌ڵ بارزانى دانیشتى، پرسیت كه ئه‌و ریفراندۆمه ئه‌نجامى ده‌بێت؟
بارزانی به‌ڵێنی داوه كه ئه‌نجامه‌كه‌ى بۆ سه‌ربه‌خۆیییه، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ش نییه یه‌كسه‌ر دواى ته‌واوبوونى ریفراندۆم نابین به ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا دانیشتن بكرێت و كاری بۆ بكرێت.
بوونى ده‌نگی نه‌خێر ده‌بێته به‌ربه‌ست له سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌كه؟
به‌ڵێ ده‌بێته به‌ربه‌ست و زۆر سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئه‌نجامه‌كه‌ى لاواز ده‌بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی و كێشه‌ى زیاتر ده‌بێت. هه‌ندێك ده‌نگ له كوردستاندا هه‌ن داوای دواخستنى ده‌كه‌ن بۆ كاتێكى تر، ده‌بێت گوێیان لێ بگیرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌نگێكی نه‌خێر هه‌یه پێشوه‌خته بڕیاری داوه هه‌ر كارێك پارتى ته‌به‌نى بكات دژایه‌تى ده‌كات ئه‌گه‌ر باشیش بێت. هه‌یشیانه له‌گه‌ڵیه‌تى بێ ئه‌وه‌ى بزانێت باشه یان خراپه، ته‌نیا له‌به‌ر كاك مه‌سعوود، بۆیه ناكۆكییه سیاسییه‌كه تێكه‌ڵى پرسه نیشتمانییه‌كان كراوه، بۆیه گرنگه په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و دیراسه‌ى بكات.
كه‌واته بڕیاری فیدڕاڵی له 1992ی په‌رله‌مان، یه‌كڕیزییه‌كه‌ى فاكته‌ری به دیفاكتۆكردنى بوو، ئه‌گه‌ر ئێسته‌ش ئه‌و بڕیاره په‌رله‌مان بیدات، كاریگه‌ری له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌غدایش ده‌بێت؟
بێگومان كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت و حیسابێكى تر‌ى بۆ ده‌كه‌ن.
له ئاستى عێراقدا، پێت وایه له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ریه‌ككه‌وتن و شه‌ڕ دروست بێت؟
ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌میشه بوونى هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بته‌وێ ریفراندۆم له ناوچه دووره‌كانى وه‌ك خانه‌قین و خوارووتر ئه‌نجام بده‌یت، ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ پاراستنى ناوچه‌كه‌ش بكه‌یت له هه‌ر جووڵه‌یه‌كی هێز به تایبه‌ت لاى حه‌شدی شه‌عبیه‌وه.
له ئاستى هه‌رێمایه‌تى، نه‌خێری توركیا و ئێران وه‌ك یه‌كه؟
نه‌خێری توركیا پیستره، ئێران رای روونه و به ئاشكرا ده‌ڵێت نه‌خێر. ئه‌گه‌ر توركیا له ژێره‌وه بڵێ زۆر دژ نین، مه‌به‌ستیه‌تى بتكات به ویلایه‌تێك له توركیا و شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ت پێ بكات. ئه‌ردۆغان پیاوى ئه‌وه نییه متمانه‌ى پێ بكرێت، ره‌نگه له دژی ئێران جۆرێك نه‌رمی بنوێنن، به‌ڵام وه‌ك هه‌ڵوێست، دژی ریفراندۆمن.
به‌ڵام زۆرجار ده‌گوترێت وڵاتانى دنیا له ژێره‌وه دژ نین؟
سیاسه‌ت ئه‌وه‌یه كه دێته راگه‌یاندن، نه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌ك دووقۆڵی قسه‌ى لێ ده‌كرێت. ئه‌و كه‌سه‌ی پێی وایه موجامه‌له‌ى دووقۆڵی هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌یه، ئه‌وه هیچ له سیاسه‌ت تێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر ئێسته ئه‌مه‌ریكا راشكاوانه بڵێت له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و ده‌وڵه‌تى كوردستانین، چی له هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى دێته گۆڕین؟ نابێت به قسه‌ى چه‌ند سیناتۆرێكى خانه‌نشین خۆمان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنین، سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا به‌لاى به‌غدا ده‌یشكێنێته‌وه و پاڵه‌په‌ستۆ له كورد ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناكۆكییه‌ى له ناوخۆی شیعه‌كاندا هه‌یه به‌تایبه‌ت حزبی ده‌عوه كه ململانێی توند له نێوان مالیكى و عه‌بادی هه‌یه. پێت وایه سیاسییه‌ك له به‌غدا بوێرێ ئه‌و مافه به كورد بدات؟
له‌گه‌ڵ هه‌موو ناكۆكییه‌كی ناوخۆیان، كه‌س ناتوانێ ئه‌وه بكات. عه‌بادی كه ئه‌مه‌ریكا زۆر پشتگیری ده‌كات و ده‌یه‌وێت بۆ خولى داهاتووش بمێنێته‌وه، له هه‌موو سه‌ركرده‌كانى شیعه نه‌رمتره، ناتوانێت ئه‌وه بكات، ئه‌گه‌ر بیكات ئه‌وا له‌ناو شه‌قامدا ده‌یسووتێنن.
كه‌واته گفتوگۆ ئه‌نجامى چی ده‌بێت؟
ئه‌وه‌یان نازانم، ره‌نگه چاره‌سه‌ری هه‌ندێك له كێشه‌كانت له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، به‌ڵام ناگاته داننان به ئه‌نجامى ریفراندۆمه‌كه.