بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی نوێی دوو ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كانی به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین، خه‌مێكی تری بۆ وه‌رزشوانان زیاد كرد، خه‌مناكی خۆیان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه ده‌ربڕی، ڕاگه‌یاندێكی دیاری ئه‌رجه‌نتینی به مانشێتێكی گه‌وره له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌كه‌ی نووسیویه‌تی : "چۆن ئێمه بڕوا به نه‌وه‌ی نوێ بهێنین ئه‌مانه ئه‌ستێره و پاڵه‌وانه‌كانی تۆپی پێ بوونه، چۆن بڕوا ده‌كه‌ن خاوه‌نی ئه‌م كێشه زۆرانه پادشایی ناو یاریگه‌كان بوونه".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا و هه‌ندێك له وه‌رزشدۆستان داوایان كردووه چیتر وێنه‌یان بڵاو نه‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌وان ئێسته شێرێكی پیرن و نابێت گاڵته‌یان پێ بكرێت.
ڕۆناڵدۆ یاریزانی تۆپی پێی به‌رازیلییه، له مارسی ساڵی 2004 "بیلیێ" وه‌ك یه‌كێك له باشترین 125 یاریزانی زیندووی جیھانی ھه‌ڵیبژارد، تا ئێسته دوو جار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی له دنیادا وه‌رگرتووه له ساڵانی 1996، 1997، 2002، دوو جاریش به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ھه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیلی جامی جیھانی به‌ده‌ست ھێناوه له ساڵانی 1994، 2002 دا.
دیگۆ مارادۆنا ناوی ته‌واوی دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا له 30ـی ئۆكتۆبه‌ری 1960 له لانۆس، بۆینس ئایرس له ئه‌رجه‌نتین له دایك بووه، ئه‌و یاریزانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینییه، زۆرترین كاریگه‌ریی ھه‌بووه له مێژووی تۆپی پێدا، به‌شێكی زۆر له وه‌رزشدۆستان، ئه‌و یاریزانه به باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی له دنیادا ده‌زانن، درێژیی باڵای مارادۆنا 165 سانتیمه‌تر بووه یاری لهھێڵهكانی ناوه‌ڕاست و ھێرشبردن كردووه، ناوبراو یه‌كێكه له باشترین یاریكه‌رانی دنیا له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی یاری لێی كردووه، له‌دوای وازھێنانی له یاریكردن وه‌ك یاریكه‌ری تۆپی پێ هه‌ستا به كاركردن وه‌ك ڕاھێنه‌ری ھه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێێ ئه‌رجه‌نتین له ساڵی 2010 له‌گه‌ڵ ھهڵبژاردهكهی ڕاھینه‌ر بوو، به‌ڵام دوای گه‌یشتنیان به قۆناغی ھه‌شته‌می جامی جیھانی فیفای 2010، ئه‌وا یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین له‌ژێر فشاری ڕاگه‌یاندكاران له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه، ئینجا مارادۆنا له وه‌رزی 2011 - 2012 بووه ڕاھێنه‌ری یانه‌ی وه‌سڵی ئیماراتی له‌و یانه‌یه‌ش ئاستی یانه‌كه‌ی برده پێشه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه زۆرتر له نازناوێك به‌ده‌ست بھێنێت، به‌مه‌ش خه‌ونی سه‌رۆك یانه‌ی وه‌سڵی ئیماراتیشی نه‌ھێنایه جێ و له پۆستی یانه‌ی وه‌سڵی ئیماراتیش دوور خرایه‌وه.