دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانییه‌ك به زمانی كوردی، چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر كچه گۆرانیبێژی فارس (نیدا ڕۆز)، نوێترین گۆرانی خۆی بڵاو كرده‌وه به زمانی كوردی بۆ پشتگیریكردن له پڕۆسه‌ی ریفراندۆم.
"چاره‌نووس"، ناوی نوێترین به‌رهه‌می بڵاوكراوه‌ی خانمه گۆرانیبێژی به‌ڕه‌گه‌ز فارس (نیدا ڕۆزه)ه به زمانی كوردی، ئه‌و به‌رهه‌مه به شێوه‌یه‌كی جوان و مۆدێرن كاری كلیپ و تۆماركردنی بۆ كراوه.
له تێكستی شێواوه و له كاری ده‌رهێنانی محه‌مه‌د جه‌میله، نیدا به جلی جوانی كورده‌واری له كلیپه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كلیپه‌كه‌ی له شوێنه جوان و سه‌رنجڕاكێش و گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گۆرانییه باس له چاره‌نووسی كوردان و جوانی كوردستان ده‌كات كه بگه‌ن به سه‌ربه‌خۆیی و به ئاشتی دوور له جه‌نگ بژین و ژیان ببه‌نه سه‌ر.
ناوبراو خه‌ڵكی شاری تارانه و ماوه‌یه‌كه له هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه و خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌مه به‌زمانی كوردی و فێری كوردییه‌كی زۆرباش بووه، ناوبراو ئاره‌زووی له گوتنی گۆرانی كوردییه و به‌نیازه له داهاتوودا به زمانی فارسیش گۆرانی بڵێت، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا ده‌یه‌وێت چه‌ند به‌رهه‌مێكی كوردی بڵاو بكاته‌وه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی