هه‌میشه ژنان حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌موو شتێكی مێرده‌كانیان بزانن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر هه‌نگاوێكدا به‌ره‌و خیانه‌ت ڕۆیشتن، هه‌رزوو ڕێیان لێ بگرن و بیانوه‌ستێنن.
ئێسته‌یش ئه‌و كاره بۆ ژنان زۆر ئاسان بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت پێویست به سه‌یركردنی نامه و وێنه‌ی ناو مۆبایله‌كه‌شی ناكات، ته‌نیا له ڕێی شێوه‌ی ڕۆیشتن و وه‌ستانه‌كانی له ته‌نیشتتدا، هه‌موو ئه‌وانه‌ت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه.
"باتی وود" پسپۆڕی ئه‌مه‌ریكی له زمانی جه‌سته ئاشكرای كرد: "كاتێك پیاو هه‌ستی به‌رامبه‌ر ژنێكی تر جگه له ژنه‌كه‌ی لا دروست ده‌بێت، هۆرمۆنی "تێستێسترۆن" زیاتر له جه‌سته‌ی ده‌رده‌دات كه ده‌بێته هۆی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له خوو و ڕه‌وشته ڕۆژانه‌كانی جه‌سته‌ی".
زیاتر ده‌ڵێ: "كاتێك پیاو تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت، سترێسی خۆی له ده‌ست ده‌دات، به شێوه‌یه‌كی ناسروشتی ده‌رده‌كه‌وێت، له ساده‌ترین جووڵه‌كانیدا به‌رامبه‌ر ژنه‌كه‌ی ده‌شڵه‌ژێت".
دیارترین ئه‌و گۆڕانانه‌ش بریتین له وه‌ستان به قاچی كراوه و بۆشایییه‌كی زۆر له نێوانیاندا، شان ئه‌ستووركردن و سنگ به‌رزكردنه‌وه‌ی ناسروشتی، له‌و كاتانه‌ی له ته‌نیشت ژنه‌كانیان ده‌وه‌ستن، ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ش بۆ سه‌لماندنی پیاوه‌تی و زیره‌كی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌م جووڵه و وه‌ستانانه‌ش له پیاواندا كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ته‌مای ئه‌نجامدانی كارێكی شاراوه یان هه‌ڵه بن، بۆیه به‌و شتانه ده‌یانه‌وێت وا بكه‌ن سروشتی و ئاسایی ده‌ركه‌ون و خۆیان له ئاست هه‌ڵه‌كانیاندا به‌هێز نیشان بده‌ن، زمانی جه‌سته‌ش ده‌ڵێت له كاتی بوونی هه‌ریه‌ك له‌و جووڵه و وه‌ستانانه له پیاواندا، مانای وایه له پێوه‌ندییه‌كی نهێنی خۆشه‌ویستیدایه.