ڕێژه‌ی ئه‌و خه‌رجییه‌ی ساڵانه ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی ژینگه‌ی داراستانه‌كانی له سووتان خه‌رجی ده‌كات، تا دێ زیاتر ده‌بێ و له ساڵی 2017 ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه.
سۆنی بیردیۆ وه‌زیری كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، خه‌رجیی ده‌سته‌ی دارستانه‌كان بۆ نه‌هێشتنی سووتان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به ڕێژه‌ی 15٪ بۆ 55٪ زیادی كردووه و ڕه‌نگه زیاتریش بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه سندووقێكی تایبه‌ت بۆ خه‌رجیی دارستانه‌كان دابین بكه‌ین.
ئه‌و ده‌سته‌یه لقێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكییه، له ساڵی 2017 نزیكی دوو ملیار دۆلاری له پارستنی دارستانه‌كانی خه‌رج كردووه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ن بڕی پاره‌كه ڕوو له هه‌ڵكشانی زیاتریش بكات.
وه‌زیری كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و پاره‌یه‌ی تا ئێسته بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان كراوه، ئیتر به‌ش ناكات و مه‌ترسییه‌كانیش ڕوویان له زیادبوونه، به تایبه‌تی دارستانه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا كه ناوچه‌یه‌كی گه‌رمه و هه‌ڕه‌شه‌ی سووتانیان به به‌رده‌وام له‌سه‌ره.