له‌وه‌ته‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی خستووه‌ته بازاڕه‌وه، به به‌رده‌وامی گله‌یی له‌سه‌ره و به به‌رهه‌مێكی شیاوی نازانن، چونكه نه‌یتوانیوه نوێكاریی ئه‌وتۆ بخاته بازاڕه‌كانه‌وه و نرخه‌كه‌شی زۆر زیاتره له ئاسته‌كه‌ی.
یه‌كێك له‌و ڕه‌خنانه كه به ساخته‌كاری هه‌ژمار ده‌كرێ، وێڕای ئه‌و نرخه زۆره‌ی ئایفۆن X هه‌یه‌تی، پێویسته بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و نوێكارییانه‌ی كردوویه‌تی، پاره‌یه‌كی زیاتر بده‌ی. بۆ نموونه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بریتییه له شه‌حنكردنه‌وه‌ی بێ وایه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ی به‌م خزمه‌تگوزارییه، پێویستیت به شوێنی USB-Cیه، به‌ڵام خۆی مۆبایله‌كه به USB-A دانراوه، واته جگه له‌وه‌ی ده‌بێ ئامێری شه‌حنكه‌ره‌وه بكڕی، ده‌بێ پاره‌یه‌كی تریش بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێن كێبڵه‌ت ده‌ست بكه‌وێ، له كاتێكدا سامسۆنگ هه‌موو ئه‌و ورده‌كارییانه به خۆڕایی پێشكه‌ش ده‌كات.
پێشتریش ئه‌وه بڵاو كرابووه‌وه، ئه‌گه‌رچی له بانگه‌شه‌ی ئایفۆنه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه سێ قه‌باره‌ی هه‌یه، 64 گێگا، 128 گێگا و 256 گێگا، به‌ڵام ته‌نیا 64 و 256 بڵاو كراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وانه‌ش كه پێویستیان نییه، به ناچاری پاره‌یه‌كی زۆر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره گه‌وره‌كه بكڕن.
ته‌نیا بۆ كڕینی شوێنی USB-C پێویسته هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی 49 دۆلار بدات، له‌گه‌ڵ Lightning به 25 دۆلار، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی شه‌حنكردنه‌وه‌ی خێرات ده‌ست بكه‌وێ.
پێشتر له ڕاپۆرتێكدا هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن X بڵاو كراوه‌ته‌وه،
لێره كلیك بكه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان ببینی.