بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى خۆراك له كوردستاندا، له به‌رامبه‌ر دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكى مانگانه‌دا پاره‌ى زیاتر له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش به‌هۆى گرانكردنى نرخه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى راى ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بریكارێك نرخ گران بكات، سزا ده‌درێت.
"م ، س" یه‌كێك له بریكارانى دابه‌شكردنى خۆراك له هه‌ولێر، به"وشه"ى راگه‌یاند، "گرانكردنى نرخى دابه‌شكردنى خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌هۆى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراقه‌وه‌یه كه پاره‌ى زیاتر له بریكار وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش وا له بریكار ده‌كات پاره‌ى زیاتر له هاووڵاتییان وه‌ربگرن".
روونى كرده‌وه، "له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراقه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له به‌رامبه‌ر به‌شه خۆراكى هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌بێت بریكاره‌كان بیده‌ن بۆ دوو هێنده‌ى پێشتر به‌رز كراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا پێشتر ته‌نیا 330 دینار بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك وه‌رده‌گیرا".
ئه‌و بریكاره‌ى دابه‌شكردنى خۆراك زیاتر ورده‌كاری ده‌خاته ڕوو، "پێشتر بۆ ڕۆنى زه‌یت بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بڕى 170 دینارمان بۆ بازرگانى ده‌نارد و 500 دینارمان وه‌رده‌گرت، ئێسته ده‌بێت بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بڕى 330 دینار بۆ بازرگانى بنێرین و ئه‌گه‌ر هه‌ر 500 دیناریش له هاووڵاتی وه‌ربگرین، زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین".
"داوامان كردووه بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بڕى 750 دینار وه‌ربگرین، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ى چاودێرى بارزگانى ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه كه پاره‌ى پێدانى خۆراك زیاد بكرێت"، بریكاره‌كه واى گوت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق پاره‌ى خۆراكى له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌كى كوردستان و ناوه‌ندى عێراق زیاد كردووه و له پارێزگاكانى تر وه‌ك خۆیه‌تى، بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش بڕى 160 دینارى زیاد كردووه.
له كوردستاندا 928 هه‌زار فۆڕمى خۆراك بۆ پێنج ملیۆن و 769 هه‌زار هاووڵاتى هه‌یه، به‌وه‌ش بۆ هه‌ر مانگێكى به‌شه خۆراك، بڕى 923 ملیۆن دینار له‌سه‌ر هاووڵاتییانى كوردستان زیاد كراوه و ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ده‌چێت.
محه‌مه‌د عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى هه‌ولێر، ئاشكراى ده‌كات چه‌ندان شوێن به‌هۆى گرانكردنى پاره‌ی دابه‌شكردنى خۆراكه‌وه سزا دراون و به‌دواداچوون له‌سه‌ر سكاڵاى هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌و رووه‌وه ده‌كه‌ین.
عه‌باس به "وشه" ده‌ڵێ، " له هه‌ولێر هه‌زار و 800 بریكارى دابه‌شكردنى خۆراك هه‌یه و مانگى ڕابردوو 12 بریكار سزا دراون به‌هۆى گرانكردنى نرخى خۆراك، ڕاسته حكوومه‌تى عێراق نرخى له‌سه‌ر بریكاره‌كان گران كردووه، به‌ڵام نابێت ئه‌وانیش ئه‌و نرخه له‌سه‌ر هاووڵاتییان گران بكه‌نه‌وه".
جه‌بار قاسم كه بریكارنامه‌ى خۆراكى هه‌یه، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "وه‌زاره‌تى بازرگانى بڕیارى زۆر قورسى به‌سه‌ر بریكارانى دابه‌شكردنى خۆراكدا سه‌پاندووه، بۆ ئه‌و مانگه ده‌بێت ته‌واوى پاره‌ى هاووڵاتییان به چه‌كى بانكى بده‌ین، ئه‌وه‌ش بڕیارێكى تازه‌یه و ئه‌ركى ئێمه ئه‌سته‌متر ده‌كات".
"ئه‌گه‌ر به‌په‌له كارێك نه‌كرێت ئێمه زه‌ره‌رێكى زۆر ده‌كه‌ین، چونكه 170 دینار بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بۆ ئێمه زۆر كه‌مه و كرێ و زیانیش له ئه‌ستۆى خۆمانه" قاسم وای گوت.