خاوەن پێداویستی تایبەت و كورتەباڵاكان كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی ساز دەكەن

:: PM:06:51:20/09/2017 ‌
توێژەكانی كوردستان بەردەوامن لە پشتگیریكردنی سەربەخۆیی كوردستان و ئەمڕۆش ژمارەیەك لە خاوەن پێداویستی تایبەت و كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان، كەرنەڤاڵێكیان بۆ پشتگیریكردن لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئەنجام دا.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئەیلوول، لە شاری هەولێر كەرنەڤاڵی پشتگیریی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە چوو و كورتەباڵاكانی كوردستان پشتگیری خۆیان دووپات كردەوە، لەو بارەوە خۆشەوی ئەرجان ئەندامی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لەڕێگەی ئەو چالاكییەوە ویستوویانە كە پەیامی خۆیان بۆ پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان بنێرن.

زیاتر گوتی، ئەوان پشتیگری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەن و لەهەر كاتێكدا كوردستان پێویستی بەوان بێت ئامادەن. ئەو ئەندامەی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان دوای كرد كە تەواوی خەڵكی كوردستان هەوڵی سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بدەن و پێی وایە، كوردستانی داهاتوو جێگەی هەمووانی تێدا دەبێتەوە.

حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.







وشە - سه‌رخێڵ هاشم