ئه‌گه‌ر زیره‌كیت ئه‌و دایك و كچه‌ له‌یه‌كتر جیا بكه‌وه‌

:: PM:10:55:20/09/2017 ‌
له‌بنه‌ڕه‌تدا دووانه‌ یان جمك، به‌ دوو مناڵ ده‌گوترێت كه‌ له‌ یه‌ك سك یان ده‌وره‌ی دووگیانی ژندا له‌دایك ده‌بن، دووانه‌ هاوشێوه‌كان یان دووانه‌ی یه‌ك گه‌رایی به‌م دووانانه‌ ده‌ڵێن كه‌ له‌ هێلكۆكه‌یه‌كی تاك دروست ببن، كه‌واته‌ ماده‌ی جه‌نه‌تیكی یان زگماكی و تایبه‌تمه‌ندیه‌ میراتییه‌كانیان وه‌ك یه‌ك وان.

به‌ڵام ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ دووانه‌ نین و كچ و دایكن، كه‌واته‌ چۆن له‌یه‌كیان جیا ده‌كه‌ینه‌وه‌؟، كه‌ ته‌واو له‌یه‌ك چوونه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌ ناونراوه‌ به‌ لێكچووه‌ بۆماوه‌ییه‌كان.  

له‌م پارچه‌ ڤیدیۆه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌توانی سه‌یری بكه‌یت، بزانه‌ دایك و كچ له‌ یه‌كتر جیا ده‌كه‌یته‌وه‌؟، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ نه‌خێر چوونكه‌ زۆر له‌یه‌كتر ده‌چن.



وشە - محەمەد میران