ریال مەدرید سیناریۆی خراپی 7 ساڵ پێش ئێستای دووبارە كردەوە

:: PM:12:15:21/09/2017 ‌

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید سێیەم سەركەوتنی لە كۆی 5 یاریی وەرزی نوێی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەدەست دا كاتێك بەرامبەر یانەی ریال بیتیس دۆڕا.

یارییەكە لە گەڕی پێنجەمی خولی ئیسپانیا بوو لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ كە تێیدا یانەی ریال بیتیس لە خولەكی 94 و كاتی زیادكراودا گۆڵی سەركەوتنی تۆمار كرد و شكستی بە یانەی ریال مەدرید هێنا.

ئەمە سێیەم یارییە یانەی ریال مەدرید لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە سەركەوتن بێ بەش دەبێت دوای ئەوەی بەرامبەر یانەكانی ڤالێنسیا و لیڤانتیش یەكسان ببوو.

ئەم ئەنجامە خراپەی یانەی ریال مەدرید هەمان ئەنجامی 6 ساڵ و 4 مانگ پێش ئێستامان بەبیر دێنێتەوە و دروست لە وەرزی 2010-2011 لەسەر دەستی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی.

ئەو كات یانەی ریال مەدرید لە سێ یاریی سەرەتای خولی ئیسپانیادا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەركەوتنی لەدەستدابوو، ئەو كات یانەی شاهانە بەرامبەر یانەكانی سپۆرتینگ خیخۆن و ریال زاراگۆزا دۆڕا بوو و بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنەش یەكسان ببوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م