نووسینی نامه بۆ هه‌ندێك كه‌س شتێكی ئاسایییه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆری ناوێت، به‌ڵام كاتێك نامه بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌نێریت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی خۆتی بۆ ده‌ربڕیت، شتێكی قوڕس ده‌بێت، زۆربه‌ی ژنان له ترسی هه‌ڵه گه‌یاندنی هه‌سته‌كانیان، بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
ماڵپه‌ڕی "
فۆشیا" به شێوه‌یه‌كی ئاسان فێری ژنان ده‌كات چۆن نامه بۆ خۆشه‌ویستی یان مێرده‌كانیان بنێرن، به‌م شێوه‌یه پیاوان زۆر دڵخۆش ده‌بن و ئاره‌زووی قسه‌كردنیان زیاد ده‌كات:
_ بیر له شتی لابه‌لا مه‌كه‌وه: بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی جوان ده‌ست پێ بكه‌یت، بیرت ته‌نیا لای ئه‌وه بێت چ نامه‌یه‌ك دڵی ئه‌و خۆش ده‌كات، چ قسه‌یه‌ك كار له ئه‌و ده‌كات، شتێك مه‌ڵێ دواتر لێی په‌شیمان بیت و ئه‌و به هه‌ڵه تێگه‌شتن تۆمه‌تبار بكه‌یت. باشتر وایه سڵاوێكی باوی لێ نه‌كه‌یت، بۆ نموونه له سه‌ره‌تای نامه‌كه‌دا هه‌واڵی پشیله‌كه‌ی بپرسه نه‌ك خۆی.
_ ئه‌گه‌ر داوایه‌كت لێی هه‌یه، یه‌كسه‌ر مه‌یكه: ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كسه‌ر داواكه‌تی لێ بكه‌یت، ئه‌ویش بێگومان یه‌كسه‌ر به نه‌خێر وه‌ڵامت ده‌داته‌وه، چونكه پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن دره‌نگ به شته‌كان بگه‌ن و هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ بدرێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت بینینیت، پێی بڵێ چێشتخانه‌یه‌كی خۆش له فڵانه شوێن كراوه‌ته‌وه، حه‌ز ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ ئاو تاقی بكه‌یته‌وه، ئه‌وا بێگومان ئه‌ویش ڕازی ده‌بێت به‌م داوا سهرنجڕاكێشهت.
_ سنوورێك له نێوانتان بهێڵه‌وه: بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كه‌تان هه‌میشه ده‌بێت سنوورێك له نێوان خۆتان بهێڵیته‌وه، هه‌میشه قسه‌ی جوان و ڕێزداری له‌گه‌ڵ به‌كار بهێنه با ئه‌ویش زیاتر ڕێزت لێ بگرێت، یه‌كترتان له‌به‌رچاو نه‌كه‌وێت.