سه‌رۆكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك دانی پێدا ده‌نێت، هۆكاری دروستكردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه، زۆرترین كات و بایه‌خی تاكه‌كان بۆ لای خۆیان ڕابكێشن و بگرن.
شۆن پاركه‌ر سه‌رۆكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك كه هاوڕێی نزیكی مارك زوكه‌ربێرگ خاوه‌نی تۆڕه‌كه‌یه، له گفتوگۆیه‌كاد بۆ ماڵپه‌ڕی "Axios" گوتی، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌ترسین بۆ سه‌ر خه‌ڵكی، ته‌نیا خوا خۆی ده‌زانێ چ كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌یه بۆ سه‌ر مێشكی منداڵ و په‌روه‌رده‌كردنیان.
پاركه‌ر كه له ساڵی 2004 چووه ناو تۆڕی فه‌یسبووكه‌وه، واته دوای ساڵێك له دامه‌زراندنی تۆڕه‌كه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مانزانی ئه‌م تۆڕه چ كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی فه‌یسبووك ده‌ڵێ، تاكه هه‌ستی خۆشی كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌یبه‌خشن، ئه‌و كاته‌یه كه بابه‌تێك بڵاو ده‌كه‌یته‌وه و لایك ده‌كرێی، ئه‌مه هه‌ستی ئه‌وه‌ت ده‌داتێ په‌له بكه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستی تر.