شه‌وی ڕابردوو له زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان بوومه‌له‌رزه به گوڕی به‌هێز ڕووی دا، به‌ڵام له ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و سلێمانی بوومه‌له‌رزه‌كه هێنده به‌هێز بوو، بووه هۆی داڕووخانی چه‌ندان خانوو و باڵه‌خانه و برینداربوونی سه‌دان كه‌س و گیان له ده‌ستدانی چه‌ندانی تر.
بوومه‌له‌رزه‌كه له سنووری نێوان ئێران و عێراق ڕووی دا و دواتر به شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی به ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بڵاوبووه‌وه و له ترسی ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو زۆرێك له خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان نه‌خه‌وتن و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ده‌یبینن چركه‌ساتی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌یه، له دیمه‌نه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێ كه ماركێته‌كه به ته‌واوی ده‌له‌رزێته‌وه و خه‌ڵكیش به په‌له له ناو ماركێته‌كه ڕاده‌كه‌نه ده‌ره‌وه.
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه، هه‌ریه‌ك له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه باری نائاسایی‌یان ڕاگه‌یاند و حكوومه‌تی توركیایش ئاماده‌یی خۆی پێشان دا بۆ كۆمه‌ك كردنی خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتووی كوردستان.