جارێكی تر پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستیی ڕێكخراوی داعش و چه‌كدارانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له گوندی به‌شیر ڕووی دا و بووه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك ئه‌نجامی حه‌شد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، له هێرشێكی چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستیی ڕێكخراوی داعش بۆ سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه كه‌ركووك و ناوچه‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگیی پاشداری ئێران داگیر كردووه، پێكدادان دروست بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هێرشه‌كه له گوندی "به‌شیر" بووه له باشووری شاری كه‌ركووك و ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رده‌سته‌ی میلیشیاكانه‌وه، به میلیشیا توركمانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سپێردراوه.
سه‌باره‌ت به كوژراوه‌كانی نێوانیان، سه‌رچاوه‌كه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر كوژراوی داعش نه‌بوو، به‌ڵام ئاشكرای كرد، چوار كه‌س له میلیشیا توركمانه‌كان كوژراون به ناوه‌كانی :ئیسماعیل محه‌مه‌د، جاسم محه‌مه‌د مووسا، عه‌بدولحه‌كیم حسێن و مه‌هدی حه‌ق ورێدی.