مامۆستایه‌كی قوتابخانه له ئه‌مه‌ریكا، له‌چك له سه‌ری یه‌كێك له قوتابییه مسوڵمانه‌كانی قوتابخانه‌كه‌ی لا ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له سناپچات ڤیدیۆی ده‌كات و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
له قوتابخانه‌ی نیوڤیجین له ناشفیل ئه‌مه‌ریكا، ماومۆستایه‌ك ڤیدیۆی كچه موسوڵمانێكی له‌چكبه‌سه‌ر ده‌كات و ڤیدیۆكه‌ی له سناپچات بڵاو ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر ڤیدیۆكان نووسیویه‌تی "ئه‌م هه‌موو قژه جوانه هه‌یه، كه‌چی شاردویه‌تییه‌وه"، له‌و كاته‌شدا به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه دێته ژووره‌وه و ئه‌م كاره ده‌وه‌ستێنێت.
ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی خراپ ده‌نگی له‌ناو ئه‌مه‌ریكا و دنیادا دایه‌وه، به سووكایه‌تیكردن بۆ سه‌ر ئاینی ئیسلام و زه‌وتكردنی مافی تاك ده‌نگی دایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پۆلیسی ئه‌و وڵاته سێشه‌می ڕابردوو ئه‌و مامۆستایه‌یان گرت، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ش وه‌ك سزایه‌ك مامۆستاكه‌ی له‌سه‌ر كار لابرد.
ئه‌وه‌ی سه‌یره، تا ئێسته ئه‌و مامۆستایه دانی به تاوانه‌كه‌یدا نه‌ناوه، ده‌ڵێت من هیچ بێڕێزی و سووكایه‌تییه‌كم به‌و كچه نه‌كردووه، ئه‌وا ته‌نیا بۆ گاڵته بووه، به‌ڵام ئه‌و كچه به ته‌واوه‌تی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م كاره گاڵته بووبێت، له ڤیدیۆكه‌شدا به ته‌واوه‌تی دیاره، هه‌روه‌ها له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رنه‌كه‌وتووه مامۆستاكه ڤیدیۆی كه‌سێكی تر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه له زۆربه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ری كراوه، ده‌ڵێن بۆ ئه‌و گاڵته‌یه له‌گه‌ڵ هیچ كچێكی تر نه‌كرا؟.