دوو منداڵ گیانی لە دەستدا

:: PM:02:37:17/11/2017 ‌
بەهۆی دوو ڕووداوی جیاواز لە پارێزگای سلێمانی دوو منداڵی تەمەن پێنج ساڵ و شەش ساڵ گیان لە دەست دەدەن و پۆلیس ئاشكرای دەكات پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكان كراوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 17ـی تشرینی دووەم، لە راگەیەندراوێكی ڕائید ئیقبال محەمەد گوتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی سلێمانی هاتووە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگروون ئاگەدار كراوینەتەوە بە بوونی دوو ڕووداوی جیاواز.

گوتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی سلێمانی دەڵێت، ڕووداوەكان جیاواز بوونە، بەڵام دوو كچی منداڵ گیانیان لە دەست داوە كە یەكێكیان كچێكی تەمەن پێنج ساڵ لە گوندی قەرەچەتان كەوتۆتە حەوزێكی ئاوەوە و گیانی لە دەست داوە، هەروەها ڕووداوی دووەم كچێكی تەمەن شەش ساڵە لە شارەدێی پیرەمەگرون بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو بەر پرسەی پۆلیس دەڵێت، هەردوو تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كراون و بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرون پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخستوون.




وشە - رامیار جەواد