لە هەولێر خولی نایابی تۆپی بالەی عێراق بەڕێوە دەچێت

:: AM:11:13:20/11/2017 ‌

یانەی وەرزشی هەولێر رایگەیاند لەم هەفتەیەدا لەنێو یاریگەی هۆڵی داخراوی شەهید فڕەنسۆ هەریری یارییەكانی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە دەست پێ دەكات.

رێبین رەمزی لە راگەیاندنی یانەی وەرزشی هەولێر بڵاوی كردەوە: رۆژی پێنجشەم 23/11 یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق لە كۆمەڵەی كوردستان بۆ تۆپی بالە لە هۆڵی داخراوی شەهید فڕەنسۆ هەریری دەست پێ دەكات.

ئاشكراشی كرد كە لە كۆمەڵەی كوردستان دوو یانەی ریزبەندی یەكەم سەردەكەون بۆ قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی بالەی عێراق.

خشتەی یارییەکانیش بەمشێوەیە دەبێت:-

رۆژی پێنجشەم ٢٣-١١ سەعات ٤ی ئێوارە / پێشمەرگەی سلێمانی – شێروانە

رۆژی هەینی ٢٤-١١ سەعات ٤ی ئێوارە / ھەولێر – شێروانە

رۆژی شەموو ٢٥-١١ سەعات ٤ی ئێوارە / ھەولێر - پێشمەرگەی سلێمانی

خولی نایابی تۆپی بالەی عێراق لەم وەرزەدا بەسەر سێ کۆمەڵە دابەشکراون و كۆمەڵەی یانەكانی كوردستانیش پێكهاتوون لە یانەكانی (هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، شێروانە) و یارییەكان بەشێوەی خول بە دوو قۆناخ بەرێوەدەچێت.

یارییەكانی قۆناغی یەكەمی كۆمەڵەی كوردستان لە پاڵەوانیەتیی خولی نایابی تۆپی بالەی عێراق مانگی رابردوو لە شاری سلێمانی هاتبووە ئەنجامدان، ریزبەندی یانەكانیش ئێستا بەمشێوەیەیە:-

1-  پێشمەرگەی سلێمانی 5 خاڵ

2-  هەولێر 4 خاڵ

3-  شێروانە 0 خاڵ



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م