زۆربه‌ی كات له وه‌رزی سه‌رمادا جه‌سته‌ت به‌گشتی و پشتت به‌تایبه‌تی زیبكه‌ی لێ دێت، ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه كه له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین:
هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كای تووشبوون به زیبكه‌ی پشت:
یه‌كه‌م – ئاره‌قكردن: یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوون به زیبكه‌ی پشت ئاره‌قكردنه‌وه‌یه، كاتێك كارێك یان وه‌رزشێك ئه‌نجام ده‌ده‌یت، ئاره‌ق ده‌كه‌یه‌وه كه ئه‌مه ترشیه‌تی له جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات و چه‌وری بڵاو ده‌بێته‌وه به‌سه‌ر جه‌سته‌دا، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروستبوونی زیبكه‌كه.
دووه‌م – جله‌كان: ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرینگه بۆ تووشبوون به‌م حاڵه‌ته، كاتێك كه جلێكی ته‌سك له‌به‌ر ده‌كه‌ی، ده‌بێته هۆی زیبكه‌ی پشت یان له‌به‌ركردنی جلێك كه ئاره‌قت پێ كردبێته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌تشووشتبێ یان دروستبوونی حه‌ساسیه‌ت دژ به ئه‌و جۆره قوماشه‌ی كه جله‌كه‌ی لێ دروست كراوه.
سێیه‌م – زیبكه‌ی گه‌نجانه: ئه‌مه‌ش جۆرێكی تره له دروستبوونی زیبكه‌ی پشت، به‌ڵام ئه‌م جۆره تووشبوونه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تووشت ده‌بێ، چونكه به‌پێی قۆنا‌غی ته‌مه‌نه‌كه‌ت تووش ده‌بی و هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی نییه بۆت و حاڵه‌تێكی سروشتییه و به‌پێی گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌نت، ورده ورده زیبكه‌كان نامێنن.