سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی ئیتاڵیاش دەستی لە كاركێشاوەتەوە

:: AM:09:12:21/11/2017 ‌

تا ئێستاش دەرهاوێشتەكانی نەگەیشتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە مۆندیالی 2018ی رووسیا درێژەی هەیە و بەو هۆیەوە سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی ئەو وڵاتەش دەستی لە كار كێشاوەتەوە.

هەفتەی رابردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریی پاشكۆكانی پارزەوینی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە بۆ مۆندیالی 2018ی رووسیا بەرامبەر هەڵبژاردەی سوێد دۆڕا و بەو هۆیەشەوە دوای 60 ساڵ بۆ یەكەمجار نەیتوانی بگاتە ركابەرییەكانی كۆتای مۆندیال.

رۆژنامەكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردەوە: كارلۆ تاڤیكیۆی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەسەر داوای زۆری هاندەران بەفەرمی نامەی دەست لە كاركێشانەوەی پێشكەش كردووە.

بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی یەكەتییەكە چەند رۆژێك پێش ئێستاش ڤینتۆرای راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش لە كارەكەی دوور خرابووەوە.

رۆژنامەی (سكای سپۆڕت)ی ئیتاڵی دوێنێ دووشەم ئاشكرای كردبوو كە ڤینتۆرا ئەستێرەكانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای تۆماتبار كردبوو بەوەی بە ئەنقەست یارییەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی سوێد دۆڕاندووە تا لە ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەكە دووری بخەنەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م