مه‌رج نییه هۆكاری تاڵبوونی ده‌م و زمان به‌هۆی خواردنێكی دیاریكراوه‌وه بێت، زۆرجار ئه‌گه‌ر گرانی هه‌ناسه و قووتدانی له‌گه‌ڵدا بوو، ئه‌وه پێویسته پزیشك ببینی.
هه‌ندێ له نیشانه‌كانی بریتین له بۆنی ناخۆشی ده‌م، خوێن به‌ربوون له پووك، ده‌م وشكبوون، نه‌مانی هه‌ستی چێژكردن، گران ناسینه‌وه‌ی بۆنه‌كان، لووتگیران، قورگئێشان و هه‌وكردنه‌وه‌ی له‌وزه‌كان.
به‌گشتی كولبوونی ده‌م ئه‌م گرفته په‌یدا ده‌كات كه گه‌لێك هۆكاری له پاڵه وه‌ك سووتانی ناوپۆشی ده‌م له‌به‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم، پاك ڕانه‌گرتنی ده‌م و ددان، به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ددان به‌ناڕێكی كه ببێته ئه‌گه‌ری برینی بچووك له پووك یان زمان یان ناوپۆشی ده‌م، كه‌می ڤیتامین و كه‌می كانزاكان، ته‌نگژه ده‌روونییه‌كان.
هۆیه‌كانی تری چێژی ناخۆش له ده‌مدا بریتین له: هه‌وكردنی پشته‌وه‌ی زمان و ده‌م و قوڕگ به‌تایبه‌تی هه‌وكردن به‌كه‌ڕووی كاندیدا یان مۆنیلیا كه زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا ڕوو ده‌دات كه به‌رگریی له‌شیان كه‌مه وه‌ك منداڵ و پیره‌كان و نه‌خۆشانی شه‌كره و تووشبووان به‌ئایدز یان شێرپه‌نجه.
زۆر جار ده‌رمانی ددانسازی و هه‌ندێك ده‌رمانی تری وه‌ك فلاجیل چێژی ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن. په‌ستی توند و قووڵ، خه‌مۆكی ده‌بنه ئه‌گه‌ری گۆڕان له‌ناوپۆشی ده‌مدا به‌تایبه‌تی گۆڕان له ڕێژه‌ی ده‌ردانی لیكدا، وشكبوونی ده‌میش له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك ده‌بێته ئه‌گه‌ری هه‌ردوو بۆنی ناخۆش و چێژی ناخۆش له ده‌مدا. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته به‌دۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی هۆیه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت، له ماڵه‌وه ده‌كرێت هه‌ر جۆرێكی غه‌ڕغه‌ڕه یان شووشتنی ده‌م به‌گیراوه‌ی دژه‌میكرۆب ئه‌نجام بدرێت.