ئیتر له خه‌مى ئه‌وه ڕزگارت ده‌بێت ئاخۆ خۆراكه‌كه‌ت باش كوڵاوه یان برژاوه و ته‌ندروسته بۆ خواردن، چونكه ئیتر پێویست ناكات خۆراكه‌كه ده‌ربكه‌یت و تامى بكه‌یت و بڕیارى له‌سه‌ر بده‌یت.
كۆمپانیایه‌كى كۆرى به هاوكارى كۆمپانیاى "فه‌هره‌نهایت"ى فڕه‌نسى، توانیان پێكه‌وه گه‌رمى پێوێكى ته‌ندروست و تهكهنهلۆژیك بۆ خۆراك به‌رهه‌م بێنن كه كارى سه‌ره‌كى دیاریكردنى پله‌ى ئه‌و خۆراكه و ته‌ندروستى خواردنییهتى.
"Range Dial" جۆرە گەرمی پێوێکی زیرەکە بەکار دێت بۆ زانینی جۆری ڕێژەی گەرمی و دروستبوونی خواردن، ھەروەھا یارمەتی چێشتلێنەر دەدات بۆ ئەوەی خواردنەکەی نەسووتێت و بە باشی ئامادە بێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئەم ئامێرە لە رێگه‌ی "Bluetooth" لەگەل مۆبایل دەبەسترێتهوه و "App" ى تایبەت بەخۆی لەگەڵدایە و چێشتلێنەرەکە ئاگەدار دەکاتەوە له ڕێگه‌ى مۆبایله‌كه‌وه.
ئەم ئامێرە پارچە پلێتێکی درێژ و تیژى لەگەڵە کە ئەم پلێتە لەناو خواردنکە یان ھەر جۆرە خواردنێک بێت، دادەنرێت لەکاتی ئامادەبوون ئاگەدارت دەکاتەوە نرخی ئەم ئامێره كۆمپانیاكه به 98 دۆلارى ئه‌مریكى خه‌مڵاندوویه‌تى.
گەرمی پێ‌و، ئەو ئامێرەیە کە پلەی گەرمی دەپێوێت، گەرمی پێوەر دوو بەشی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، یەکەمیان هەستپێکەری پلەی گەرمی، کە لەگەڵ بەرزبوونەوە یان دابەزینی پلەی گەرمی لەناویدا هەندێک گۆڕانکاری فیزیایی ڕوو دەدات کە دووەمیان ئەوەیە کە ئەم گۆڕانکارییە فیزیاییانە دەگۆڕدرێن بۆ نرخی ژمارەیی.
گەرمی پێ‌و له‌لایه‌ن (گابرێل فەهرەنهایت)، داهێنەری گەرمی پێ‌و له ساڵى 1736 دروست كراوه.