هاندەرێك لەنێو یاریگە داوای هاوسەرگیری لە شارابۆفا دەكات

:: PM:12:11:03/12/2017 ‌

ماریا شارابۆفای تێنسكاری رووسی لە كاتی یاریكردندا لەگەڵ تێنسكاری توركی چاگلا بویوك تووشی دۆخێكی نەخوازراو بووەوە.

لەنێو یاریگە هاندەرێكی لاوی توركی كە هاتبوو بۆ دیتنی یارییەكە، هاواری كرد و داوای هاوسەرگیری لە شارابۆفا كرد.

هاندەرەكە هاواری كرد "ماریا هاوسەرگیریم لەگەڵ دەكەی".

لە وەڵامیشدا شارابۆفا سەرێكی لەقاند و گوتی "لەوانەیە".

جێی باسە شارابۆفا لە یارییەكەدا سەركەوتنی بەسەر ركابەرە توركەكەی بەدەستهێنا بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر بە ئەنجامی  7-6 و 6-0، یارییەكەش لە شاری ئەستەمبۆڵی توركیا هاتبووە ئەنجامدان.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م