پیاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ و ژنێكی 28 ساڵ كه خێزاندارن، به یه‌كه‌وه له ماڵی ژنه‌كه‌دا ده‌گیرێن و كێشه‌كه‌یان گه‌وره ده‌بێت، ژنه‌كه خاوه‌نی دوو منداڵه، ته‌ڵاق ده‌درێت و پیاوه‌كه‌ش كه خاوه‌نی كچێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵه، ناچار ده‌كرێت له‌لایه‌ن ماڵی باوكی ئه‌و ژنه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، بڕی 20 هه‌زار دۆلاریش بدات به هاوسه‌ری پێشووی ژنه‌كه. ژنی یه‌كه‌می ده‌ڵێت دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی هێشتا وازی له‌و كارانه نه‌هێناوه.
"م. ڕ." ئه‌و پیاوه‌یه كه دوای چوار ساڵ له ژیانی هاوسه‌رگیری پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكدا هه‌بووه، پێش چه‌ند مانگێك له ماڵی یه‌كێك له‌و ژنانه‌دا ده‌گیرێت كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵدا هه‌بووه و ناچار ده‌كرێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، خێزانی "م. ڕ" كه نه‌یویست ناوی ڕاسته‌قیه‌نه‌ی ئاشكرا بكرێت و داوای كرد ناوی به "به‌فرین" بنووسرێت. بۆ "وشه" گوتی، پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌م ماوه‌ی ساڵێك پێوه‌ندیمان هه‌بوو، هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد ئه‌و جۆره پیاوه بێت كه هه‌ر ڕۆژه و له‌گه‌ڵ ژنی پیاوێكی تردا بێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر پاره‌یه‌ك ده‌ستی ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌و ژنانه‌ی خه‌رج ده‌كات.
"به‌فرین" باس له‌وه ده‌كات كه ناچار بووه دوای گیرانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماڵی ژنێكی تردا قبووڵی بكات كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات و ئه‌ویش داوای جیابوونه‌وه نه‌كات، چونكه باوه‌ژنی هه‌یه و باوه‌ژنه‌كه‌شی قبووڵی ناكاته‌وه دووباره بچێته‌وه ئه‌و ماڵه، به‌فرین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ماڵی باوكی هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی م. ڕ. واز له‌و كارانه‌ی نه‌هێنیت، چونكه دڵنیایه له‌وه‌ی خۆی و كچه‌كه‌ی جگه له‌و لانه‌یه‌كی تریان نییه.
به‌فرین له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری دووه‌می م. ڕ. ڕای گه‌یاند، هاوسه‌ره‌كه‌ی كاتێك له كار گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێواره‌كه‌ی چووه‌ته لای ئه‌و ژنه و له ماڵه‌كه‌یدا بووه، خه‌زووری ئه‌و ژنه به ڕێكه‌وت ده‌چێته ماڵی كوڕه‌كه‌ی له‌و كاته‌ی كوڕه‌كه‌ی له‌كار بووه، له‌و كاته‌دا ئه‌و دووانه به‌یه‌كه‌وه ده‌بینێت هه‌ر له‌وێ پێوه‌ندییه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌بێت.
به ڕێی دانیشتنی خێڵه‌كی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كرێت. به‌فرین ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و شه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌م مۆبایله‌كه‌ی داخرا و نه من نه ماڵی باوكی ئاگامان لێی نه‌بوو. به‌یانی زوو ماڵی باوكی ئه‌و ژنه گه‌یشتنه سه‌رمان و به ڕووداوه‌كانمان زانی، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه هه‌ردوو خێزانه‌كه و هاوسه‌ری ئه‌و ژنه كۆ بوونه‌وه بڕی دوو ده‌فته‌ریان دا به هاوسه‌ره‌كه‌ی و لێی جیا بووه‌وه، چاوه‌ڕوانیان كرد تا سێ مانگ و م. ڕ ئه‌و ژنه‌ی ماره كرده‌وه، منیش وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ناپاكییهكم لێ نه‌كرابێت دانیشتبووم و ئه‌وه‌ی ڕووی ده‌دا ده‌بوو قبووڵی بكه‌م.
به‌فرین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئه‌و ڕووداوه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی م. ڕ. به‌خۆیدا بچێته‌وه یا كاری هاوشێوه دووباره نه‌كاته‌وه، چونكه له دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژن و كچی تردا هه‌یه، من و ژنی دووه‌میشی به‌ڕوونی ئه‌وه له ده‌رچوون و ته‌له‌فۆنه‌كانیه‌وه ده‌بینین، به‌فرین دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری دووه‌می چه‌ندان جار ماڵی باوكیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی به‌رده‌وامه، به‌ڵام م. ڕ. له به‌رده‌م هه‌مووان خۆی بێبه‌ری ده‌كات، بۆیه چاوه‌ڕان ده‌كات ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی هاتووه، چه‌ند جارێكی تر دووباره ببێته‌وه.

وشه/ ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان