له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، به‌شێك له قوتابییان له پاڵ خوێندن و زانست و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه، پێوه‌ندیی هاوڕێیه‌تی خۆیان بۆ خوشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری ده‌گۆڕێن. قوتابییانی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیات له شارۆكه‌ی ئامێدی، له‌ناو ئاهه‌نگی یه‌كترناسیندا ده‌ڵێن، شتێكی ئاسایییه له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه، پێوه‌ندی هاوڕێیه‌تی بۆ خوشه‌ویستی بگۆڕێت.
مه‌شهوود نائیف خوێندكارێكی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیاتی شارۆكه‌ی ئامێدیه به "وشه"ی گوت، كاتێك خوێندكاران دێنه زانكۆ و په‌یمانگه، به شێوه‌یه‌كی سروشتی پێوه‌ندی هاوڕێیه‌تی دروست ده‌بێت، به‌ڵام به درێژایی كات، ئه‌و پێوه‌ندییه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له هاوڕێیه‌تییه‌وه ده‌گوڕێت بۆ خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری.
زیاتر گوتی، به‌شی هه‌ره زۆری قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگه پێوه‌ندی خوشه‌ویستی خۆیان له قۆناغی كۆتای راده‌گه‌یه‌نن، چونكه ده‌ترسن ریفیوس وه‌ربگرن و هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بكه‌ن ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت، ئه‌وا به شتێكی نۆرماڵ ده‌یبینم، چونكه قوتابییان له ماوه‌ی چوار ساڵی زانكۆ و په‌یمانگه زۆر چاك یه‌كتر ده‌ناسن.
نه‌سرین نه‌سروڵا كچه خوێندكارێكی كۆلێژی ناوبراوه و گوتی، له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا، پێوه‌ندی خوشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری هه‌یه و شتێكی ئاسایییه، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كه ئه‌رێنی و نه‌رێنیی خۆی هه‌یه، ئه‌رێنی ئه‌وه‌یه ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی باش یه‌كتر ده‌ناسن و ده‌شزانن له ئاینده له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌گونجێن یا نا، نه‌رێنییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندن بكرێت.
مامۆستایه‌كی كۆلیژی په‌روه‌رده و بنیاتی ئامێدی به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و قوتابییانه‌ی دێنه زانكۆ و په‌یمانگه، قوتابییه پێگه‌یشتووه‌كانن و گه‌نجن، ده‌توانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن و له قۆناغی گۆڕینه‌وه‌ی دڵه‌كانن، له‌به‌رئه‌وه ئاسایییه هه‌ستی خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ كه‌سی به‌رانبه‌ر بجووڵێت.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌گه‌ر قوتابییه كچ و كوڕه‌كان له ماوه‌ی چوار ساڵی زانكۆ و په‌یمانگه یه‌كتر باش بناسین، ئه‌وا له ئاینده ده‌توانن خێزانێكی سه‌ركه‌وتوو دروست بكه‌ن، چونكه ئه‌وان له رووی زانست و كاری ئاینده یه‌ك كاریان هه‌یه و تا راده‌یه‌كی زۆر هاوسه‌نگی له نێوانیاندا هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، شتێكی ئاسایییه، به‌ڵام نابێت له ماوه‌ی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه ئه‌و پێوه‌ندییه ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی خوێندن له‌بیر بكه‌ن.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری.