تەقینەوەكەی بەغدا هەشت كوژراو و 10 برینداری لێكەوتەوە

:: PM:08:40:13/01/2018 ‌

بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە شاری بەغدا هەشت كەس كوژران و 10 كەسی تریش برینداربوون، كە خۆكوژەكە لەناو ژمارەییەك هاووڵاتی خۆی تەقاندووەتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی كانوونی دووەم، سەرچاوەیەكانی تەناهی لە بەغدا رایان گەیاندووە تەقینەوە خۆكوژییەكە لە گۆڕەپانی عەدەن لە باكوری بەغدا رووی داوە و خۆكوژەكە خۆی لەناو ژمارەیەك هاووڵاتی تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە هەشت كەس كوژراون و 10ـی تریش بریندار بوون.

پۆلیسی نەخۆشخانەیش ئاشكرایان كردووە، كە قوربانییەكان بەهۆی پووچەڵكردنەوە و رێگری كردن لە هەوڵی تەقینەوەیەكی خۆكوژی رووی داوە.

ماوەیەكە تەقینەوەكانی شاری بەغدا كەم بووەتەوە ئەوەیش دوای كۆتایی پێهێنانی داعش لە خاكی عێراق هەرچەندە ماوە ماوە تەقینەوەكان شارەكانی عێراق دەكاتە ئامانج.

دوای ڕزگاركردنی عێراق لە ساڵی 2003 لە دەست ڕژێمی بەعس ئەو شارە تا ئێستە بە تەواوەتی ئارام نەبووەتەوە و هەمیشە دەنگی تەقینەوەكان دەبیسترێت و هاووڵاتییان دەبنە قوربانی، بەرپرسانی عێراقیش ناوچەیەكی بە كکۆنکرێتکراویان بۆ خۆیان دروست كردووە تا بەر هێرشی تیرۆرستی و تایفییەكان نەكەون.

سەرچاوە/ دیجلە




وشە - رامیار جەواد