فێڵكردن و قۆڵبڕین له سلێمانی خه‌ریكه ده‌بێته دیارده. باندێكی قۆڵبڕ ده‌چنه لای دووكان و شوێنه‌كانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی جومله و دووكانه‌كانی مۆبایل، بڕێكی زۆر شت ده‌كڕن و دواتر به ناونیشانێكی ساخته به خاوه‌نی دووكانه‌كه ده‌ڵێن "بچۆ له فڵان دووكانی ئاڵوگۆڕی دراو له بازاڕی دۆلاره‌كه پاره‌كه وه‌ربگره"، له ڕاستیدا شتێكی له‌و شێوه‌یه نییه و بانده‌كان بۆ دروستكردنی ئه‌م متمانه‌یه سیناریۆی تر داده‌ڕێژن.
ئیبراهیم غه‌فوور خاوه‌نی نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك باندی فێڵباز دروست بوون كه كاریان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هاووڵاتییان و دووكاندارانه، ئه‌و بانده له‌ناو خۆیان ڕێك ده‌كه‌ون و یه‌كێكیان ده‌چێته لای بازرگانێك یان دووكانێك به بڕێكی زۆر پاره، كه‌لوپه‌لی لێ وه‌رده‌گرێت و به خاوه‌نی دووكانه‌كه ده‌ڵێت ئه‌وه ژماره‌ی فڵان كه‌سه له بازاڕی دۆلاره‌كه بچۆ پاره‌كه وه‌رگره، كاتێك خاوه‌ن دووكانه‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات ده‌ڵی تۆ فڵان كه‌سی، ئه‌ویش ده‌ڵێ به‌ڵێ من خاوه‌نی دووكانی دراوم، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه خۆی ئه‌ندامی بانده‌كه‌یه و خۆی ده‌كات به خاوه‌ن دووكانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ ئه‌وه‌ی متمانه لای فرۆشیار دروست بكات.
كاتێك خاوه‌ن دووكانه‌كه ده‌چێت بۆ بازاڕی دۆلاره‌كه، ڕاستیه‌كی تر ده‌بینێ كه هیچ ناونیشان و كه‌سێك به‌و ناوه‌وه دووكانی ئاڵوگۆڕی نییه و كه‌سه‌كه‌ی تریش ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داده‌خات و ناونیشانیشی نییه تا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌و ده‌ڵێت "خاوه‌ن دووكانێك پێوه‌ندی به منه‌وه كرد و پێی گوتم كه‌سێك داوای بڕێكی زۆر كه‌لوپه‌لی كردووه كه به‌هاكه‌ی زیاتر له شه‌ش هه‌زار دۆلاره، پێی گوتووم بچۆ له بازاڕی دۆلاره‌كه له دووكانی (م، ن) پاره‌كه وه‌رگره، ئه‌و بانده ئیشه‌كان به پلان ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه كاتێك كه بازاڕی دۆلاره‌كه داده‌خرێت، واته له دوای سه‌عات چواری ئێواره ئه‌و ئیشه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن دووكان كه شتی لاده‌به‌ن فریای ئه‌وه نه‌كه‌وێت بچێته بازاڕی دۆلاره‌كه و بۆ به‌یانی دوابخات و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه تا تاوانباره‌كان خۆیان ون بكه‌ن و بۆی ده‌ربچن.
ئه‌نوه‌ر مۆریاسی كه خاوه‌نی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی بیناسازییه به "وشه"ی گوت، له كۆتای هه‌فته‌ی ڕابردوو كه‌سێك پێوه‌ندی به براكه‌یه‌وه كردووه و پێی گوتووه به به‌های 500 هه‌زار دینار چیمه‌نتۆی ده‌وێت بۆی بار بكات و بیبات بۆ ناونیشانێك له گه‌ڕه‌كی قڕگه، براكه‌شی به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای ناونیشانی ئه‌و كه‌سه بكات، چیمه‌نتۆكه‌ی بۆ بار ده‌كات و ده‌یبات له‌و شوێنه بۆی داده‌نێت.
ئه‌و گوتی، "ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و كه‌سه فێڵبازه داوای كردبوو خانوویه‌كی ته‌واونه‌كراوه بووه، له‌وێ چیمهنتۆكهیان بۆ داناوه و كه‌سه فێڵبازهكهش چیمه‌نتۆكه‌ی به خاوه‌نی ئه‌و بینا ته‌واو نه‌كراوه فرۆشتووه.
خاوه‌ن چیمه‌نتۆ دوای دوو رۆژ ده‌چێت پاره‌ی چیمه‌نتۆ له خاوه‌نی خانوو وه‌ربگرێت و ئه‌ویش ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و رۆژه كه چیمه‌نتۆ هاتووه پاره‌كه‌ی به شوفێرێكی ته‌كسی داوه. شوفێره‌كه‌ش دوای ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ژماره‌ی سیمكارته‌كه‌ی داخستووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زیاتر له 10 سكاڵا هاتوونه‌ته لای ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه كه‌لوپه‌لیان لای هاووڵاتییان بردووه و دواتر فێڵیان لێ كردوون و ده‌ستیان بڕیون و پاره‌یان پێ نه‌داون.
ئه‌و گوتی، یه‌كێك له‌و سكاڵایانه‌ی كه تۆمار كراوه، ئه‌وه‌یه كه‌سێك پێوه‌ندی كردووه به دووكانێكی فرۆشتنی مۆبایل و پێی گوتووه 11 مۆبایلی جۆری ئایفۆن كه هه‌ر دانه‌ی نرخه‌كه‌ی زیاتر له 800 دۆلاره كڕیوه و پێی گوتووه، پاره‌كه له‌م نووسینگه‌یه‌ی دراو وه‌ربگرێت و ژماره‌ی نووسینگه‌كه‌ی پێ داوه كه له راستیدا ژماره‌ی هاوكارێكی فێڵبازی خۆی بووه و له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی وه‌ره پاره‌كه ببه.
خاوه‌نی دووكانه‌كه دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێت بۆ بازاڕی دۆلاره‌كه تا پاره له دووكانه‌كه وه‌ربگرێت، ده‌بینێت هیچ كه‌سێك به‌و ناونیشانه له بازاڕی دۆلاره‌كه نییه.
تا ئێسته پۆلیس باندێكی له‌و جۆره‌ی له سلێمانی گرتووه كه سێ كه‌سن و هه‌مان سناریۆیان بۆ دزییه‌كه جێبه‌جێ كردووه.
پۆلیس پێی وایه ژماره‌ی ئه‌و باندانه زۆرن، بۆیه هه‌وڵی گرتنیان ده‌ده‌ن و داواش له دووكانداران و كاسبكارانیش ده‌كات وریا بن له‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه و بێ پاره و متمانه‌ی ته‌واو كاڵاكانیان نه‌فرۆشن.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی