سیروان عه‌بدوڵا سیرینی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا، باس له وێرانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌كات و به راشكاوی بێهیوایی خۆی ده‌خاته ڕوو به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته‌ی حوكمڕٍانی ده‌كات. هاوكات له‌باره‌ی دۆخی كوردستان و عێراقه‌وه ده‌ڵێ، "نابێت چاوه‌ڕوانی هیچ بكه‌ین له ره‌گه‌زپه‌رست و شۆڤێنی، به‌ڵكو ناوماڵ رێك بخه‌ینه‌وه و خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سزا بده‌ین و سیاسه‌تێكی ناوی (ماكرۆنی) ده‌ست پێ بكه‌ین.
سیرینی وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆ و تۆمهتانهیش ده‌داته‌وه كه به كه‌مته‌رخه‌می خزمه‌ت نه‌كردنی خه‌ڵكی رواندز خراوه‌ته شوێنی و به‌گوته‌ی خۆی "سه‌رده‌می قایمقامی ئه‌و سه‌رده‌می زێڕینی شارۆكه‌كه‌یه".
٭ڕهوشی په‌روه‌رده له عێراق به‌گشتی و هه‌رێم به تایبه‌ت له دیدی په‌رله‌مانه‌وه چۆنه؟
ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌ی عێراق له سایه‌ی حوكمڕانی تایفی شۆڤێنی، بیرته‌سكی، ره‌گه‌زپه‌رستی دواكه‌وتووانه، ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمی، گه‌مژه‌یی سه‌ركرده‌كانی عێراق، وێرانه‌یه. كه ده‌ڵێم وێرانه‌یه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكاندا په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی پێشه‌نگ بوو، كه‌چی ئه‌مڕۆ تا پارساڵ 2017، ته‌نیا له عێراق به‌بێ هه‌رێمی كوردستان پێویستی به دروستكردنی ٢٣ هه‌زار باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه هه‌یه و ساڵانه‌یش ئه‌و ژماره‌یه له زیادبووندایه، وێڕای نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له كار و پڕۆژه‌كاندا و به هه‌ده‌ردانی ملیاران له بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كانی په‌روه‌رده‌یی.
به‌رپرسانی حكوومی و په‌رله‌مانی له عێراق له جیاتی بیر له خه‌می خه‌ڵك و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و بیناكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری و سیاسی و پیكه‌وه‌ژیان بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی داڕشتنه‌وه و تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ساڵانه، هه‌موویان شه‌ڕیانه له‌سه‌ر دروستكردنی لیواكانی حه‌شد و گرێبه‌ستی سه‌ربازی و و لۆجیستی و هاوكات دروستكردنی حزبی تازه و زیاتر له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا. بۆیه ده‌ڵێم عێراق به گشتی بووه‌ته كه‌لاوه و وێرانگهیهك كه زۆر ئه‌سته‌مه له‌ژێر عه‌قڵییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌م جۆره كه‌سایه‌تییانه‌ی ئه‌مڕۆ حوكمڕانی ده‌كه‌ن، ئه‌و وڵاته ڕوو له پێشڤه‌چوون بكات.
٭ئێوه چ كاریگهرییهكتان هه‌بووه له به‌غدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕی په‌روه‌رده‌یی له كوردستان؟ له كاتێكدا ئێسته لێره په‌روه‌رده به چه‌ندان ته‌نگژه‌ی نه‌دانی مووچه‌ی مامۆستا و باڵه‌خانه و كتێبی كۆندا تێده‌په‌ڕێ، یان چیتان كردووه له‌ڕێی ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بۆ په‌روه‌رده؟
مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت "كه‌چه‌ڵ گه‌ر حه‌كیم بووایه چاره‌سه‌ری خۆی ده‌كرد"، كاتێك عێراق خۆی سه‌رووی ١٣٠ ملیار دۆلار قه‌رزار بێت و كورتهێنانی بودجه‌ی هه‌بێت، ئێمه چی پێشبینی بكه‌ین بۆ هه‌رێم بكرێت له به‌غدا؟. له كوردستان حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لیژنه‌ی په‌رله‌مانی خۆمان هه‌یه و ئه‌وان به‌پێی توانستی لۆجیستی و ته‌كنیكی و پسپۆڕی خۆیان كاروباره‌كان رایی ده‌كه‌ن و هیچ پێوه‌ندییان به به‌غداوه نییه. به‌گشتی هه‌ر بابه‌تێك پێوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه هه‌بووبێت به تایبه‌تی ناوچه دابڕاوه‌كان، بگره هه‌ندێك جاریش ههرَیمی كوردستان خۆی تا ئاستێكی باش به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆمان به رژدی كارمان بۆ كردووه و چاودێری و به دواداچوونمان بۆ كردوون و زۆر جارانیش ئاكامی ئه‌رێنی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. من ناڵێم چیم بۆ هه‌رێم كردووه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌ن و هاووڵاتییانه‌ی كاریان به بواری ئێمه بووبێت به‌بێ ناسین و گه‌ڕانه‌وه بۆ باكگڕاوندیان، هه‌موو شتیكمان بۆ كردوون.
٭ههندێك ده‌ڵێن ئه‌ندام په‌رله‌مانی بۆ ئه‌وه بووه مووچه‌ی باش وه‌ربگرن و لێی دانیشن، بۆیه كێشه نهتهوهیییهكان و داواكردنی مافی خه‌ڵك له زۆر شوێندا له كۆڵ خۆیان ده‌كه‌نه‌وه؟
زۆر سه‌یره خه‌ڵكی ئێمه ده‌نگ بۆ نوێنه‌رانیان ده‌ده‌ن و دواتریش باسی مووچه و ئیمتیازاتیان ده‌كه‌ن، خه‌ڵك كاتێ ده‌نگ ده‌دات ده‌بێت بزانێت مانای ده‌نگدان چییه؟ بۆچی ده‌نگ ده‌دات؟ كێ كاندیدی راسته‌قینه‌یه؟ ئامانج له ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كه چییه؟ به‌ڕاستی له وڵاتی ئێمه بوون به كاندید زۆر ئه‌سته‌م بووه، كاتێك من نزیكه‌ی 20 هه‌زار ده‌نگم هێناوه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر، چۆن بزانم كێن ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه؟، زۆرینه گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌ردانیان بكه‌ینه‌وه، كاكه چۆن بزانین له‌و ژماره‌یه زۆره كێن ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه؟ حه‌ز ده‌كه‌م خه‌ڵك بزانێت ئه‌ركی په‌رله‌مانتار له هه‌موو دنیادا بریتییه له یاسادانان و به‌دواداچوون، ئه‌ركی په‌رله‌مانتار پڕۆژه دروستكردن و پێشكه‌شكردن نییه و ناكرێ هاووڵاتی پێشبینی بكات كه ده‌نگی داوه به نوێنه‌رێك ده‌بێت پابه‌ند بێت پێیانه‌وه و كاری نایاسایی‌یان بۆ بكات، یان فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار بۆ راییكردنی كاره نایاسایییهكانیان.
به‌شبه‌حاڵی خۆم نه‌ك له كاتی ده‌وامی فه‌رمی، به‌ڵكو له رۆژانی پشوویشدا چ له‌ناو هه‌رێم یان له ده‌ره‌وه هه‌میشه هه‌وڵم داوه ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزمه‌وه تا خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌م بكه‌م، به‌شداری خۆشی و ناخۆشییه‌كانم كردوون، له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا كاتێك له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر به‌غدا هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌ر له‌وه‌ش، پارێزگاری كه‌ركووكیان لادا. ئێمه بایكۆتی په‌رله‌مانمان كرد.
من له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان بم، له‌سه‌ر حیسابی خۆم سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكام كرد و توانیم تا ئاستێكی باش ته‌واوی پێشێلكارییه‌كانی ده‌ستووری عێراق و تاوانكارییهكانیان ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی خورماتوو و كه‌ركووك و خانه‌قین و ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نم به كۆنگرێس، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌منستی، ده‌زگه‌كانی پێوه‌ندار له نیویۆرك و واشنتن، كۆمه‌ڵێك له ویلایه‌ته‌كانی تری ئه‌مه‌ریكا و هاوكات په‌رله‌مانی به‌ریتانیا.
٭مووچهی مامۆستایانی به‌شی كوردی- كه‌ركووك ئێسته له‌ژێر ڕه‌حمی به‌غدایه؟ له‌لایه‌ك هه‌رێم ئه‌وه حاڵیه‌تی له‌ولایش به‌غدا نایدات؟ ئێوه له‌و رووه‌وه چیتان كردووه؟
ته‌واوی عێراق و عێراقییه‌كان له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی حوكمڕانیه‌كی دڕنده و دواكه‌وتوو تایفه‌گه‌ری و ره‌گه‌زپه‌رستی و خۆپه‌رستی و پیلانگێری ئیقلیمیدایه، زۆر زه‌حمه‌ته ئێمه بتوانین هیچ شتێكی وا بكه‌ین جێی شانازی بێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ین ئه‌وانه‌ی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و خورماتوویان ڕاده‌ستی حه‌شدی شیعی و میلیشیاكانی ئێران و عێراق كرد، ئێسته دهنووزێنهوه و میدیاكانیش بۆیان داده‌پۆشن و فرمێسكی تیمساحی ده‌ڕێژن، گوایه ئه‌فسه‌ریكی پۆلیس زێده‌ڕۆیی كردووه‌ته سه‌ر زه‌ویوزاری خه‌ڵكی كورد له سنووری كه‌ركووك، نازانم ئه‌مانه خه‌ڵكیان پێ نه‌زانه یان خۆیان كاڵفام و گێلن؟. ئه‌ی بۆچی وڵاته‌كه‌تان راستی دوژمنی خه‌ڵكی كوردستان كرد؟ ئایا پله و پۆست و پاره‌كه كه "به‌ریشیان نه‌كه‌وت"، ئه‌وه‌نده ده‌هێنێ مرۆڤ شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ڕاده‌ستی دوژمنان بكات؟.
من هه‌رگیز هیچ شتێكی باش له حكوومه‌تی فیدراڵی پێشبینی ناكه‌م، ده‌بێت ناوماڵی خۆمان رێك بخه‌ینه‌وه و یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بین، ده‌بێت ده‌ستی خیانه‌تكاران و تاوانكاران ببڕدرێت و سزای یاسایی بدرێن، ده‌بێت حكوومه‌ت خۆی توندوتۆڵ بكاته‌وه و رژد بێت له بڕیارداندا. ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ كوردستانی تێكه‌وتووه به خه‌ڵكی كاڵفام و بێ ڕابردوو نه‌خوێنده‌وار و ته‌ڵه‌كه‌باز و هاشوهوش و راگه‌یاندنی چه‌واشه‌كار چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو پێویستیمان به بزووتنه‌وه‌ی (ماكرۆنی) پڕاوپر له فه‌لسه‌فه و راستگۆیی و ته‌كنۆكرات و ئه‌زموون و بیرتیژی و ئه‌كادیمی و واقعبینانه هه‌یه.
٭با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕواندز، ئه‌و كاتانه‌ی قایمقامی ئه‌و شارۆكه‌یه بووی خه‌ڵك ده‌ڵێن وه‌ك پێوست نه‌تانتوانی پڕۆژه‌ی باش بۆ شار بێنن، وه‌ك به‌نداو و پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌شێكی زانكۆ بۆ رواندز، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن پڕۆژهشتان له‌و شاره گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنی تر؟
من ٦٦ـهمین به‌رپرسی كارگێڕی بووم له رواندز بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، تا ئێسته‌یش ته‌واوی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌واوی به‌رپرسانی پێشوو و دوای منیشی له‌گه‌ڵدا بێت، ناگات به چاره‌كی ئه‌و پڕۆژانه‌ی من جێبه‌جێم كردوون له ڕواندز و ده‌وروبه‌ری. حه‌ز ده‌كه‌م بزانن پڕۆژه به پاره ده‌كرێت و سیسته‌می حوكمڕانی ئێمه‌یش به شێوازێكی وا دواكه‌وتووانه شێوه‌ی گرتووه ته‌نانه‌ت یه‌ك فلسیشمان له‌ژێر ده‌ستدا نه‌بوو تا پڕۆژه‌ی پێ بكه‌ین. بۆیه ده‌بوو رۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه و ساڵانه وه‌ك سواڵكه‌ر له ده‌رگه‌ی پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و وه‌زیره‌كانمان بدایه و زۆر جارانیش رووبه‌ڕوو له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی رواندز شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ كردوون، به‌ڵام ئه‌مه مانای وا نییه پڕۆژه‌مان بۆ رواندز نه‌كردووه. به‌ڵكو به به‌ڵگه و به ژماره، سه‌رده‌می ئێمه به سه‌رده‌می زێڕینی رواندز داده‌نرێت، چونكه زۆرترین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریمان كرد، كه‌ی پێویست بوو به ژماره ده‌یانخه‌ینه ڕوو. له داهاتوو ته‌واوی پڕۆژه و كار و چالاكییه‌كانمان به چاپ ده‌گه‌یه‌نین بۆ مێژوو.
هاوكات بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ویژدانیان مۆڵه‌ته، گواستنه‌وه‌ی پڕۆژه دووره له ڕاستی و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانێك له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن بۆ لێدانی كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی به‌هێزی ئێمه له‌ناو خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه تا متمانه‌مان لاواز بكه‌ن، ئه‌م هه‌واڵانه‌یان به‌بێ بنه‌ما هه‌ڵبه‌ست و دوورن له راستی.
٭به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێوه زێده‌ڕۆیی له‌و شارۆكه‌یه زیادی كرد، ئه‌وه‌یان وا بووه؟
كاتی من گه‌ڕامه‌وه رواندز، شارۆكه‌كه بریتی بوو له كه‌لاوه‌یه‌ك و زیاتر له دوو هه‌زار زێده‌ڕۆیی و كاری نایاسایی كرابوون، به‌پێی لیست و راپۆرتی شاره‌وانی رواندز. ئێمه به‌هه‌موو توانایه‌كمان هه‌وڵمان دا سنوورێك بۆ زێده‌ڕۆیییه‌كان دابنێین و رابگیرێن، به كرده‌یی ته‌واوی زێدهرۆیییهكانمان راگرت، هه‌ر ئه‌وه‌ش دووچاری ململانێ و گرفتی گه‌وره‌ی كردین، به‌ڵام به لێبورده‌یی و زیره‌كانه توانیمان بارودۆخه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ین و پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و پته‌ومان له‌گه‌ڵ تێكرای خه‌ڵكی شار و دێهاته‌كان هه‌بێت و پێكه‌وه خزمه‌تی زۆر پێشكه‌ش بكه‌ین. پێم وایه رواندز و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه زۆر شایسته‌ی زیاترن له‌وه‌ی بۆمان كردوون و یا بۆیان كراوه، به‌ڵام عه‌ره‌ب گوته‌نی (چاو ده‌بینی و ده‌ستمان كورت بووه).
من په‌شیمان نیم له وه‌رگرتنی هیچ بڕیارێك وه‌ك قایمقامی رواندز بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، به‌ڵام ته‌حه‌دا ده‌كه‌م هیچ زێدهڕۆیییهك له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سیدا بووبێت. به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌واوی بڕیاره‌كانم زۆر "شه‌فاف" و سه‌رده‌مییانه بوو، هاووڵاتییانم به‌شدار ده‌كرد له بڕیاردا. بۆ نموونه له دروستكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو "قونگرهكانی شه‌مام" و "به‌ژنی ئایشه خه‌لان" كه له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس له ڕه‌گوڕیشه‌وه ههڵتهكێنرابوون و خاپوور كرابوون، كۆنفرانسێكی تایبه‌تمان ساز كرد و تیایدا زۆرینه‌ی ریشسپی و رۆشنبیر و مامۆستا و هونه‌رمه‌ندانمان كۆ كرده‌وه و دوای تاوتوێكردنی مێژوو و شێواز و بۆچوونه‌كان، ئینجا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی پسپۆڕ دیزاینهكهمان وه‌رگرت دواتر دروستمان كردنه‌وه.
وشه/ رواندز- هێمن ره‌قیب