پێت خۆشه ئاگات له نوێترین فیلمی پۆڕنۆ بێت و به‌رده‌وام سه‌یری فیلمه سێكسییه‌كان بكه‌یت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت "به‌ڵێ" بێت، ئه‌وه بزانه یه‌كێكی له‌و ئالووده‌بووانه‌ی گۆی زه‌وی كه هه‌موو سه‌عاتێك چوار ملیار كه‌س ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و ڕه‌نگه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووش بوون، باشیش بزانن كه ته‌ماشاكردنی ئه‌و فیلمانه چه‌نده زیان له ته‌ندروستییان ده‌دات، چه‌نده خراپه بۆ هۆڕمۆنه‌كانیان، چه‌نده زیانی بۆ ده‌ماره‌كان هه‌یه، چه‌ند كه‌سایه‌تی مرۆڤ بچووك ده‌كاته‌وه و چه‌نده ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیی ده‌روونی، به‌ڵام ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ببن.
پرسیارێكی تر، ئایا ده‌ته‌وێ واز له‌و خووه خراپه بهێنی كه هۆكاری یه‌كه‌می تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان و له‌ده‌ستدانی زیره‌كی و سه‌رنه‌كه‌وتنه له كاره‌كانی ڕۆژانه‌دا؟
لێره‌دا پێنج ئه‌پڵیكه‌یشنی گونجاو باس ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی ئالووده‌ی ئه‌و فیلمه پۆڕۆنۆیانه بوون، به‌هۆی ئه‌م ئه‌پانه‌وه وازی لێ ده‌هێنن:
یه‌كه‌م: StopFap
ئه‌م ئه‌په وات لێ ده‌كات به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ستانه‌دا زاڵ بیت كه ده‌تورووژێنێت بۆ سه‌یركردنی فیلمی ڕووت. له ناو ئه‌په‌كه‌دا، دوگمه‌ی فریاكه‌وتنی تێدایه، كاتێك كلیكی ده‌كه‌یت، كۆمه‌ڵێ ڕاستیت له‌سه‌ر فیلمه پۆڕنۆكات پێ ده‌ڵێت كه نه‌تزانیوه و زیانه‌كانیت بۆ باس ده‌كات، هه‌ندێ په‌یڤی جوانیشی تێدایه كه هانت ده‌دات لێی دوور بكه‌ویته‌وه.
بۆ نموونه، ئایا ده‌تزانی به‌پێی دوایین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی، زۆر ده‌سپه‌ڕكردن ده‌بێته هۆی زوو پیربوون و وشكبوونه‌وه‌ی لینجی ئێسكه‌كان و تووشبوون به ڕۆماتیزم و وشكبوونی پێست؟
له‌و ئه‌په‌دا نه‌خشه‌یه‌كی تێدایه، دیاری دوایین جار كه ته‌ماشای فیملی ڕووتت كردووه دیاری ده‌كه‌یت، تا ڕۆژه‌كانی كه سه‌یری ئه‌و فیلمانه‌ت نه‌كردووه، ئاسته‌كه‌ت له ئه‌په‌كه‌دا به‌رز ده‌كاته‌وه و پێت ده‌ڵێ به‌و ماوه‌یه كه سه‌یرت نه‌كردووه، چه‌نده قازانجت كردووه له ڕووتی ته‌ندروستی و ده‌روونییه‌وه.
لێره‌وه ده‌توانی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه بۆ ئه‌ندرۆید دابه‌زێنی:
كلیك بكه
--
دووه‌م: Covenant Eyes
هه‌میشه ئه‌وانه‌ی سه‌یری فیلمی ڕووت ده‌كه‌ن، به نهێنی و ته‌نیا له ژوورێكی تاریكدا به‌دیارییه‌وه داده‌نیشن و نایانه‌وێ هیچ كه‌س بزانێ كه ئالووده‌ی ئه‌و فیلمانه بوون، چونكه ده‌زانێ زیانی بۆ كه‌سایه‌تیی هه‌یه و ئه‌و كاره‌ی ده‌یكات، له نزمترین ئاسته‌كانی مرۆڤه. ئه‌گه‌ر به ڕاستی ده‌ته‌وێ واز له ته‌ماشاكردنی ئه‌و فیلمانه بهێنی، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه ڕێیه‌كی باشی بۆ داناوی.
یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌ت كه زۆر متمانه‌ت پێیه‌تی، هه‌رجارێك به مۆبایله‌كه‌ت فیلمی پۆڕن ته‌ماشا بكه‌یت، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نێرێ و پێی ده‌ڵێ تۆ ئێسته خه‌ریكی ته‌ماشاكردنی ئه‌و فیلمه سێكسییانه‌یت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به شه‌رم بكه‌یت و وازی لێ بهێنی.
لێره‌وه ده‌توانی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه بۆ ئه‌ندرۆید دابه‌زێنی:
كلیك بكه
--
سێیه‌م: X3Watch
ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه له‌گه‌ڵ ئه‌پی Covenant Eyes كه پێشتر باسمان كرد زۆری جیاوازی نییه، ئه‌میش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات چۆن هه‌ر جارێك ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه ده‌كه‌یت، زانیارییه‌كانت لای كه‌سێك ئاشكرا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌رمدا دووباره‌ی نه‌كه‌یته‌وه. تێیدا به‌و هاوڕێیه‌ت ده‌ڵێ چۆن بتوانێ هاوكاریت بكات تا واز بهێنی له‌م خووه خراپه.
ئه‌م ئه‌په تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تریشی تێدایه كه زۆر گرنگه، ئه‌ویش چاودێریكردنی منداڵه‌كانته له ته‌ماشاكردنی هه‌ر شتێك له ڕێی ئامێره هۆشمه‌نده‌كانیانه‌وه ده‌یكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگات له هه‌موو كلێكێكیان بێت.
باشییه‌كی تری ئه‌په‌كه له‌وه‌دایه، بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرید و ئایۆس (ئایفۆن) دروست كراوه.
لێره‌وه ده‌توانی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه بۆ ئه‌ندرۆید دابه‌زێنی:
كلیك بكه
--
چواره‌م: victory
بۆچی مرۆڤ ته‌ماشای فیلمی ڕووت ده‌كات؟ هه‌ڵبه‌ت جگه له هۆكاره غه‌ریزییه‌كه، پێوه‌ندی به كۆمه‌ڵێ هۆكاری تره‌وه هه‌یه كه تایبه‌تن به ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سه‌كه‌وه كه توێژه‌ران له‌سه‌ر پێنج خاڵ باسیان كردووه: بێزاری، ته‌نیایی، تووڕه‌یی، په‌ستانی ده‌روونی و ماندووبوونی جه‌سته‌یی. ئه‌م پێنج هۆكاره وات لێ ده‌كه‌ن سه‌یری ئه‌و فیلمانه بكه‌یت.
ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه، به شێوه‌یه‌كی زانستی دۆخی تۆ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه ده‌خوێنێته‌وه و ئاسته‌كه‌ی له‌سه‌ر سێ پله: لاواز و ناوه‌ند و به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و پێوه‌ندیی دۆخی هه‌ست و دۆخی ژینگه‌كه‌ت پێكه‌وه گرێ ده‌دات و ئه‌و هۆكاره‌ی ناچارت ده‌كات سه‌یری فیلمی پۆڕنۆ بكه‌یت، ئاشكرا ده‌كات و ڕێی چاره‌سه‌رت بۆ داده‌نێ.
له ئه‌په‌كه‌دا، ڕۆژمێرێكی تێدایه، پاڵه‌وانی و دۆڕاندنه‌كانتی هه‌مووی تۆمار كردووه. پاڵه‌وانی بریتییه له ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی سه‌یری فیلمی ڕووتت نه‌كردووه و دۆڕانیش بریتییه له‌و ڕۆژانه‌ی ته‌ماشات كردوون.
لێره‌وه ده‌توانی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه بۆ ئه‌ندرۆید دابه‌زێنی:
كلیك بكه
--
پێنج: NF Companion
ڕه‌نگه ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ت بینیبێ كه بۆ وازهێنان له جگه‌ره دروست كراون، ئه‌م ئه‌په به شێوه‌یه‌كی وا دروست كراوه و به ته‌واوی هانت ده‌دات چۆن واز له فیلمی پۆڕنۆ بهێنی، ئاماری ته‌واوی تێدایه ده‌بێ به ته‌واوی پڕی بكه‌یته‌وه و هه‌میشه هانت ده‌دات ڕۆژێكی زیاتر به‌رده‌وام بیت له‌و وازهێنانه‌ت و پێت ده‌ڵێ چه‌نده سوودت لێ كردووه. هه‌روه‌ها نۆتفیكه‌شنت بۆ ده‌نێرێ، هه‌ر جاره په‌یڤێكی جوانی تێدایه هانت ده‌دات كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بیت له ژیانت یان زیانه‌كانی ئه‌و فیلمانه‌ت پیشان ده‌دات.
له‌م ئه‌په‌ش هاوشێوه‌ی یه‌كه‌م ئه‌پ كه ئاماژه‌مان پێ كرد، دوگمه‌ی دۆخی له‌ناكاوی تێدایه، ئه‌و كاته كلیكی له‌سه‌ر ده‌كه‌یت كه به ته‌واوی حه‌زت له فیمله ڕووته‌كان كردووه و ده‌ته‌وێ ئێسته سه‌یری بكه‌یت، كاتێك كلیك له‌سه‌ر ئه‌و دوگمه‌یه ده‌كه‌یت، وات لێ ده‌كات له‌و بڕیاره‌ت په‌شیمان ببیته‌وه.
لێره‌وه ده‌توانی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه بۆ ئه‌ندرۆید دابه‌زێنی:
كلیك بكه