وێڕاى ئه‌وه‌ی كه‌رتى ته‌ندروستى دهۆك به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى تر‌ى كوردستان پێشكه‌وتنێكى ئه‌وتۆى نییه، به‌ڵام تا ئاستێك خزمه‌ت پێشكه‌ش به نه‌خۆش كراوه، ئه‌وه‌ش به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای دهۆك بۆ بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ر، ته‌نگژه‌ى دارایى، نه‌ناردنى ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان وه‌ك پێویست له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دكتۆر نزار عیسمه‌ت له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه تا كه‌رتی ته‌ندروستیی تایبه‌ت و گشتیی لێك جیا نه‌كرێنه‌وه و پزیشكی حكوومه‌ت بۆی نه‌بێت له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان كار بكات، گرانیی نرخ و ته‌ڵه‌كه‌بازی به‌رده‌وام ده‌بێت.
باس له‌وه ده‌كرێت له سنوورى پارێزگاى دهۆك نرخى ده‌رمان و كلینیك و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان گرانن، ئایا هیچ هه‌وڵێك هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزیشكى؟
دواى ئه‌وه‌ی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێدانى پاره‌ى كاشی به كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان راگرت و حكوومه‌تى عێراقیش ناردنى ده‌رمان و پێداویستى بۆ هه‌رێمى كوردستان سنووردار كرد، ئه‌وه كاریگه‌ریى راسته‌وخۆی له‌سه‌ر گرانبوونى نرخی ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزیشكى له كوردستان به گشتى و پارێزگاى دهۆك به تایبه‌تى دروست كرد، به‌ڵام ئێمه له رێى به‌رنامه و رێكاره پزیشكییه‌كانه‌وه به هاوكارى كومپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت، هاوئاهه‌نگى زۆرمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان كۆمپانیاكانى كڕینى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و نه‌خۆش هه‌بێت، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخی بلیتى سه‌ردانى پزیشك بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌ریى له‌سه‌ر هه‌ردوولا نه‌بێت، به‌ڵام به كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌های ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزیشكى و سه‌ردانى پزیشك، چاره‌سه‌رى بنبڕ ناكرێت. به‌ڵكو چاره‌سه‌ر به‌وه ده‌كرێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه نرخه‌كان له بازاڕ كه‌م بكرێته‌وه.
بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ر و سنوورداركردنى ناردنى ده‌رمان و پێداویستى ته‌ندروستى، هیچ كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستى له دهۆك كردووه؟
له سنوورى پارێزگاى دهۆك 27 كه‌مپ و شوێنى تایبه‌ت بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران دروست كراون، دروستكردنى بنكه‌ى ته‌ندروستى له هه‌موو كه‌مپێك و دابینكردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بۆیان كارێكى ئاسان نییه، ئه‌مه وێڕاى ئه‌وه‌ی حكوومه‌تى عێراق وه‌ك پێویست هاوكارییه ته‌ندروستییه‌كانی نه‌ناردووه، ئه‌وه‌تا له سه‌رجه‌مى 22 ملیار و 809 ملیۆن و 823 هه‌زار دینار كه له بوارى ته‌ندروستی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران خه‌رج كراوه، ته‌نیا دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ ئاواره‌كان دابین كراوه كه ده‌كاته 11%ی ئه‌و بڕه. ئه‌وه‌ى تر هه‌مووى له‌لایه‌ن حكووومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌سانى ده‌ستڕۆیشتوو دابین كراوه، هه‌روه‌ها رێژه‌ى ناردنى ده‌رمان بۆ پارێزگاى دهۆك له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق ته‌نیا 46% بووه، ئه‌مه‌ش زۆر كه‌مه و له ئاستى پێویست نییه و به‌شێكى زۆرى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزیشكى خه‌ڵكى خوجێى دهۆك بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران رۆیشتووه.
ئێسته له 10 پارێزگاى عێراق ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده هه‌یه له ناویاندا مووسڵ كه هاسنووری دهۆكه، ئایا كاریگه‌ریى ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه‌تان؟ ئاماده‌كارییه‌كانتان چی بووه؟
تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده له سنوورى پارێزگاى دهۆك بوونى نییه، له رابردوویشدا نه‌بووه، له سه‌ره‌تای دروستبوونى ته‌نگژه‌ى دارایى و بوونى ئاواره و په‌نابه‌رێكى زۆر، مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانى وه‌ك كولێرا و ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده و ئه‌وانی تر له دهۆك هه‌بوو، به‌ڵام به خۆشحاڵى و شانازییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستى دهۆك به هاوكارى و هاوئاهه‌نگى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى پێوه‌ندار توانیمان رێكاری پێویست بگرینه به‌ر و هیچ له‌و نه‌خۆشییانه بڵاو نه‌بوونه‌وه.
كه‌رتى ته‌ندروستیى دهۆك ساڵانێكه بنیات نراوه و كه‌موكوڕیى زۆرى تێكه‌وتووه، ئێسته به تایبه‌ت كه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه، ئایا له بوارى بنیاتنان و ژێرخانى ته‌ندروستى هیچ خزمه‌تێك بۆ دهۆك كراوه؟
ئێمه به راشكاوانه ده‌ڵێین كه‌رتى ته‌ندروستیى دهۆك كۆنه و كه‌موكوڕى زۆرى هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رووى ته‌ندروستییه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی به هاوكارى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار و خزمه‌ت و پڕۆژه‌ى زۆرى ته‌ندروستییان له پارێزگاى دهۆك دروست كراون، له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به تایبه‌تى دواى ته‌نگژه‌ى دارایى و شه‌ڕى داعش، ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ر رووى له هه‌رێمى كوردستان و دهۆك كرد، ئه‌وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر را‌گرتن و ته‌واوكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانى ته‌ندروستى له دهۆك كرد، به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ته‌ندروستى دهۆك به‌رده‌وامه له بنیاتنان و فراوانكردن و نوێكردنه‌وه‌ى ده‌یان پڕۆژه‌ى ته‌ندروستى. ئێسته ژماره‌یه‌كى زۆرى بنكه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و سه‌نته‌ر و تاقیگه و شوێنى تایبه‌ت به كه‌رتى ته‌ندروستى له بوارى جێبه‌جێكردندان، هه‌ر كه ته‌نگژه‌ى دارایى نه‌ما ده‌ست به دروستكردنى سه‌رجه‌م پڕۆژه راگیراوه‌كانى ته‌ندروستى ده‌كرێته‌وه له‌وانه دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى 60 قه‌ره‌وێڵه‌یى شیلادزێ و نه‌خۆشخانه‌ى 60 قه‌ره‌وێڵه‌یى به‌رده‌ڕه‌ش.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستیى دهۆك به سوودوه‌رگرتن له ته‌نگژه‌ى دارایى و ئاواره و په‌نابه‌ران، ده‌یان رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى هێنایه سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به كه‌رتى ته‌ندروستیى دهۆك بكه‌ن، ئه‌وه‌تا له هه‌ر كه‌مپێكى ئاواره و په‌نابه‌ران بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌ریى له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستى خوجێى دروست نه‌كات.
جگه له بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پڕۆژه، كه‌رتى ته‌ندروستیى دهۆك پێویستى به چه‌ند پزیشكى تایبه‌تمه‌نده؟
خزمه‌ته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستیى دهۆك هه‌ر به دروستكردنى هه‌یكه‌لى نه‌خۆشخانه‌كان كۆتای نایه‌ت، به‌ڵكو كار له‌سه‌ر پێگه‌یاندن و راهێنانى كادرى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین و هه‌زاران كارمه‌ندى ته‌ندروستى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان راهێنراون بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین خزمه‌ت به كه‌رتى ته‌دروستى بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رێى زانكۆ و كولیژه پزیشكییه‌كانه‌وه هه‌وڵى رژد ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین پزیشكى تایبه‌تمه‌ند دابمه‌زرێنین. به‌ڵام ئێسته پێویستمان به 140 پزیشكى تایبه‌تمه‌نده، چونكه بۆ هه‌ر 10 هه‌زار كه‌س له دهۆك ته‌نیا چوار پزیشكمان هه‌یه و ده‌بوو 14 پزیشكمان هه‌بووایه، به‌ڵام ته‌نگژه‌ى دارایى كاریگه‌ریى له‌سه‌ر دامه‌زراندن داناوه.
ئێمه له رێى كولیژى پزیشكى زانكۆى دهۆك، هه‌روه‌ها دروستكردن و كردنه‌وه‌ى كولیژى پزیشكى نوێ له زانكۆى زاخۆ و كردنه‌وه‌ى به‌شى نوێی ته‌ندروستیی له زانكوى ئه‌مه‌ریكى كوردستان-دهۆك، كار له‌سه‌ر ده‌رچوونى پزیشكى تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێت له دكتۆر و په‌رستار.
له ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى هه‌ڵه‌ى پزیشكى، چه‌ند نه‌خۆشێك له سنوورى پارێزگاى دهۆك بوونه قوربانى و چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسانه پێك هات، ئایا ئه‌نجامه‌كان به كوێ گه‌یشتن؟ ده‌گوترێ به پاره كه‌سوكارى قوربانییه‌كان رازی كراون، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
ده‌مه‌وێت ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به هیچ كه‌سێك نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى مافه‌كانی بێت به‌رانبه‌ر هه‌ڵه پزیشكییه‌كان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى دهۆك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هاووڵاتییان رژد بن له‌سه‌ر مافه‌كانیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستیى دهۆك و نوێنه‌رایه‌تى داواكارى گشتیى و پۆلیس و لایه‌نى تر‌ى پێوه‌ندار به شێوه‌یه‌كى رژد كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ى هه‌ڵه پزیشكییه‌كان ده‌كه‌ن و لیژنه‌ى تایبه‌ت دانراون و به‌شێك له‌و لیژنانه كاره‌كانیان ته‌واو كردووه، به‌پێى یاسا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سزا دراون كه هه‌ڵه‌یان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگریمان له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵانه و چاره‌سه‌رى به‌شێك له‌و نه‌خۆشانه‌مان كردووه كه به‌هۆى هه‌ڵه‌ى پزیشكییه‌وه تووش بوون، به‌ڵام میدیاكان دادپه‌روه‌ر نه‌بوون له گه‌یاندنى زانیاریى دروست بۆ راى گشتى و هه‌ڵه‌كانی له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌تر كرد و چاوچنۆك بوون له هه‌ڵه‌ى شوێنه‌كانى تر.
كه‌ى چاره‌سه‌رى گرانبوونى نرخی ده‌رمان له بازاڕ و بلیتى كلینیك و ده‌رمانى ئێكسپایه‌ر و ته‌ڵه‌كه‌بازى له كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كرێ؟
تا كه‌رتى حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت تێكه‌ڵى یه‌كتر بن، ئه‌و جۆره له گرانبوونى نرخ و ته‌ڵه‌كه‌بازى ده‌بێت، ئه‌وه‌ى گرنگه پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵى رژد بدات بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى هیچكام له پزیشكانى حكوومه‌ت له كه‌رتى تایبه‌ت كار نه‌كه‌ن، حكوومه‌تیش ناتوانێت هه‌موو چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كان بۆ نه‌خۆش په‌یدا بكات.
باس له‌وه ده‌كرێت كه سه‌نته‌رى چاندنى مۆخى ئه‌ستى له دهۆك ده‌كرێته‌وه، ئایا ئه‌وه به كوێ گه‌یشت؟
یه‌كێك له پلانه ستراتیجییه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستیى دهۆك، كردنه‌وه و دروستكردنى چه‌ندان سه‌نته‌رى تایبه‌ت به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانه، له‌وانه كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى شێرپه‌نجه‌ى منداڵ و چاندنى مۆخى ئه‌ستى له دهۆك، هه‌وڵى زۆر دراوه به هاوكارى زانكۆكانى نێوده‌وڵه‌تى دیزاینى سه‌نته‌رى مۆخى ئه‌ستى كراوه و شوێنى تایبه‌تیش ده‌ستنیشان كراوه بۆی، به‌ڵام به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى، رێكاره‌كان كه‌مێك هێواش به‌ڕێوه ده‌چن و به پشتیوانى خوا له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئه‌و به‌شه ته‌واو ده‌بێت و ده‌كرێته‌وه.
وشه/ دهۆك- نه‌وزاد هلۆرى