زیاتر له هه‌زار و 100 پڕۆژه‌ی پارێزگای سلێمانی ڕاگیراون و یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له پارێزگاكه زیاتر له 800 كۆمپانیا مایه‌پووچ بوون.
به‌ختیار جه‌مال كه به‌ڵێنده‌ره و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ڕاگیراون، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند كه خاوه‌نی سێ پڕۆژه‌یه و پڕۆژه‌كانی به‌هۆی دابین نه‌كردنی پاره بۆی، ڕاگیراون. ئه‌و پڕۆژانه‌شی كه ڕاگیراون، دووانیان له كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه كه دوو قوتابخانه‌ن و ده‌كه‌ونه شارۆكه‌ی دووكان و شاره‌دێی خدران، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یه‌كی رووناكی شه‌قام كه ده‌كه‌وێته ئیداره‌ی ڕاپه‌رین له ڕانیه.
نیوه‌ی پڕۆژه‌كانی ئه‌و كاریان تێدا كراوه، به‌ڵام به‌هۆی پێنه‌دانی پاره به به‌ڵێنده‌ران، نه‌توانراوه كاره‌كانی ته‌واو بكات و پێشتریش پڕۆژه‌یه‌كی هه‌بووه كه %85ی ته‌واو بووه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی %15ی پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو كردووه، به‌ڵام حكوومه‌ت پاره‌ی پێ نه‌داوه. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌و به‌ڵێنه قه‌رزاری ئه‌وه.
میران كه‌مال گوته‌بێژی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆی گشتیی پڕۆژه‌كانی پارێزگای سلێمانی زیاتر له هه‌زار و 100 پڕۆژه‌ن كه به‌شێكیان مایه‌پووچ بوون و به‌شێكی تریشیان كاره‌كانیان راگیراون و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌میان له كاركردندان.
له دوای ساڵی 2014 كه ته‌نگژه‌ی دارایی دروست بوو، حكوومه‌ت خه‌رجكردنی پاره‌ی به‌ڵێنده‌رانی راگرت. تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2017 حكوومه‌ت دووجار پاره‌ی بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رج كرد كه هه‌ر دوو جاره‌كه بڕی 12 ملیار دینار بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم بوو، له‌و بڕه زیاتر له شه‌ش ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی سلێمانی خه‌رج كرا.
ئه‌و گوتی، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكوومه‌ت خه‌رجی كرد، كه‌م بووه و رێژه‌كه‌ی له نێوان پێنج تا 10% بووه و نه‌یتوانی ببێت به هۆكار بۆ جووڵه پێكردنی پڕۆژه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانی.
" له پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 30 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له كۆی پڕۆژه‌كانی شاره‌كه كاریان تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر له‌م پارێزگایه زیاتر له 800 كۆمپانیا مایه‌پووچبوونی خۆیان راگه‌یاندووه". میران كه‌مال وای گوت.
به‌شێك له به‌ڵێنده‌ران به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌رزاری وه‌ستا و كرێكار و كۆمپانیاكانن، به ناچاری ماڵ و موڵكه‌كانی خۆیان فرۆشتووه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 300 ملیار دیناری به‌ڵێنده‌رانی پارێزگای سلێمانی قه‌رزداره و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش بڕی یه‌ك تریلیۆن دیناری به‌ڵێنده‌ران له هه‌رێمی كوردستان قه‌رزداره.
میدیا شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه بڕیاریان لێ ده‌درێت، به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌ن، ده‌بێت هه‌موو پڕۆژه‌كان بێنه ناو ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام ئێسته هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نایه‌ته ئه‌نجوومه‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، پێشتر له چه‌ند لایه‌نه‌كه‌وه بودجه ده‌هاته ئه‌نجوومه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه، به‌ڵام له دوای دروستبوونی ته‌نگژه‌ی دارایی، هیچ جۆره بودجه‌یه‌ك نایه‌ته ناو ئه‌نجوومه‌ن، بۆیه پڕۆژه‌كان ڕاگیراون، حكوومه‌تیش له ڕووی دارایییه‌وه دۆخی باش نییه. له سلێمانی ته‌نیا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی بچووك له كاركردندان كه كاركردنیان بڕه پاره‌یه‌كی زۆر كه‌می ده‌وێت.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی