له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا نۆ كه‌س به ڕووداوی هاتوچۆ بوونه قوربانی
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو و به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوو ڕووداوی هاوتوچۆ له شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش و زاخۆ ڕوویان دا، به هۆیه‌وه نۆ كه‌س بوونه قوربانی و یه‌كێكیان له شه‌وی زاوایه‌تیدا بوو.
دوێنێ شه‌و له شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، ئۆتۆمبێلێك و بارهه‌ڵگرێك تووشی ڕووداو بوون و به هۆیه‌وه گه‌نجێك كه له‌ناو ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌دا بوو، گیانی له ده‌ست دا.
پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه دوای چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌و گه‌نجه خه‌ڵكی به‌رده‌ڕه‌ش بووه، له شه‌وی زاوایه‌تیدا بووه، له‌مباره‌یه‌وه سعوود شای گۆران كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه به "وشه"ی گوت، ئه‌و كوڕهناوی دیندار بووه و ته‌مه‌نی 27 ساڵ بووه، دوای ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی كۆتای هاتووه و بووكه‌كه‌ی بردووه‌ته ماڵی خۆیان، به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كه‌سوكاری بووكه‌كه‌ی بۆ ماڵی خۆیان بردووه‌ته‌وه و له ڕێدا بووه بێته‌وه ماڵی تازه‌ی خۆی بۆ لای بووكه‌كه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا تووشی ئه‌و ڕووداوه بووه و ڕاسته‌وخۆ گیانی له ده‌ست داوه، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش برینداره.
له لایه‌كی تره‌وه ئازاد ته‌ها به‌رپرسی ئاسایشی دهۆك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له سنووری شارۆكه‌ی زاخۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ له نێوان ناوچه‌ی دێره‌بوون و گوندی تیان نزیك شارۆكه‌ی زاخۆ ڕووی داوه، كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ته‌قینی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌م ڕووداوه‌شدا هه‌شت قوربانی زیانیان پێ گه‌یشتووه كه ژن و منداڵیشیان تێدا بووه، ئێسته هه‌موویان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و لهژَێر چاودێری پزیشكیدان.
به‌پێى داتاكانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى هاتوچۆى دهۆك، ته‌نیا له مانگى شوباتدا زیاتر له 14 ڕووداوى هاتوچۆ له سنوورى پارێزگاى دهۆك ڕوویان داوه و نزیكه‌ی 20 كه‌س بوونه‌ته قوربانى.
به‌رده‌ڕه‌ش/ نه‌وزاد هلۆرى