كۆمپانیای ئۆدی بۆ ساڵی 2018 چه‌ندان ئۆتۆمبێلی نوێ دروست كرد یه‌كێكیش له‌وانه ئۆدی "Q8" ی مۆدێل به‌رزه، كه زۆر به شێوه‌یه‌كی ناوازه و جوان گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام داوه كه بۆته جێگای سه‌رنجی كڕیارانی ئۆدی.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
alphr" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئۆدی ئه‌ڵمانی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئۆدی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری "AUDI Q8"ی مۆدێل به‌رزی دروستكرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران ئۆتۆمبێلی ئه‌م مۆدێله به‌رزانه، كه زۆر به‌شێوازێكی سه‌رنجڕاكێشانه گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام داوه، كه وایكردووه ببێته جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی ئۆدی.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یه و زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌ش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 350 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.5 لیترییه و شه‌ش پستۆنه و ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 5.4 سانیه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێره و شه‌ش پستۆنه و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه، هه‌روه‌ها نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 70 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی كه ده‌كاته 98 هه‌زار و 120 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.