کۆمپانیایەکی بەریتانی ماسییەکی رۆبۆتیان دروست کرد

:: PM:02:36:22/03/2018 ‌

یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەریتانیا بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەناو دەریاکان و زەریاکاندا هەستان بە دروست کردنی ماسییەکی رۆبۆت، کە ئەم کارانەیان بۆ ئاسانتر دەکات.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "dailymail" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لە ماسییەکی رۆبۆت دەکات و دەڵێت، کۆمپانیایەکی بەریتانی بە هاوکاری کەسانێکی شارەزا لە بواری تەکنەلۆجیادا لە پەیمانگای "ماساچووستس" بۆ بەرهەمهێنان و دروست کردنی رۆبۆت توانیان رۆبۆتێک دروست بکەن لەسەر شێوازی ماسییەک کە بتوانێت لە ژێر دەریا و زەریاکاندا مەلە بکات و نوقووم ببێت و ئەو شوێنانە ئاشکرا بکات کە مرۆڤ ناتوانێت پێیدا تێپەربێت.

کۆمپانیاکە دەربارەی ئەم ماسییە رۆبۆتە چەند روون کردنەوەیەکی داوە و دەڵێت، ناوی ئەم رۆبۆتە "SoFi "ە، هەروەها لە توانایدایە نزیکەی 50 پێ کە دەکاتە 15 مەتر و نیو و بچێتە ژێر دەریا و زەریاکانەوە، جگە لەوەش کامێرایەکی دژە ئاوی بە سەرەوەیە کە بەهۆیەوە ئەو شوێنانەی کە کەسەکە دەیەوێت ئاشکرای دەکات و لایتێکی گەورەشی بۆ دانراوە کە لە شەودا بەکاردێت یان لە شوێنە تاریکەکانی ژێر ئاودا، ئەو ماسییە دەتوانێت بەخێرایی 40 کیلۆمەترلە سەعاتێکدا بروات لە ژێر ئاودا، کە ئەمەش ئامێرێکی زۆر باشە بۆ مەبەستی دۆزینەوەی شتی نوێ لەناو ئاودا.






وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان