ئەمازۆن براوسەر دروست دەكات

:: AM:11:33:23/04/2018 ‌
كۆمپانیای ئەمازۆنی جیهانی بڕیاری دا یەكەم وێبگەڕ "براوسەر"ی خۆی بەرهەم بهێنێ و لە مۆبایل و ئامێرە زیرەكەكان بیخاتەگەڕ.

براوسەرەكەی كۆمپانیای ئەمازۆن بەشێوەیەكی زۆر ئاسان دیزاین كراوە، وەك ئاپێكی كردەیی بەكارهێنەر زۆر بە ئاسانی دەتوانێ لە سیستەمی ئەندرۆید پێنج و ڤێرژنەكانی تری سیستەمی ئەندرۆید بەرهەمی بهێنێ و لە بازاڕی ئاپەكان "گووگڵ پلەی" داونلۆدی بكات.

گرنگترین تایبەتمەندییەكانی ئەو براوسەرە بچووكی قەبارەی فایلەكانیەتی، ڕێژەیەكی زۆری هاردی مۆبایل و كۆمپیوتەرەكانتان دەبات، ئەمەیش بە پێچەوانەی براوسەرەكانی ترە كە ڕێژەیەكی زۆری هارد و میمۆرییەكەی دەبەن بۆ هەڵگرتنی داتا و زانیارییەكان كە پێوەستە بەو ماڵپەڕانەی دەیكەنەوە، بە هیچ شێوەیەك پاسۆردی ئیمەیل و ئەكاونتی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی خەزن ناكات، بۆیە پاش بەكارهێنانی دەتوانن بە دڵنیایییەوە بەجێی بهێڵن و هیچ كات خەمی ئەوەتان نەبێ پاسۆردتان لە پاش بەجێ بمێنێت.

بەرهەمهێنانی براوسەر لەلایەن كۆمپانیا زەبەلاحەكانی تەكنەلۆجیا چەندان حاڵەتی تریشی هەبووە و پێشتریش هەریەك لە گووگڵ و فەیسبووك براوسەری تایبەتیان دروست كردووە و خستوویانەتە بەردەم بەكارهێنەران، ئەم كارەی ئەمازۆنیش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە كە براوسەرێك دروست بكات، لەگەڵ تایبەتمەندی پێگەی ئەمازۆنی بەناوبانگ یەك بگرێتەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د