له توێژینه‌وه‌یه‌كدا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی زۆری كچانی هیندستان به‌هۆی پیاوسالاری كۆمه‌ڵگه‌كه‌یانه‌وه ده‌مرن و ده‌كوژرێن.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی پاریس دیكارت له فڕه‌نسا ئه‌نجام درا، تێیدا كۆمه‌ڵێك له زانا و پسپۆڕ و پزیشكه ده‌روونییه‌كان به‌شدارییان كرد، باسیان له‌و جیاوازییانه كرد كه له نێوان ڕه‌گه‌زی نێر و مێر له‌و وڵاته‌دا ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه نه‌رێنییه‌كانی بۆ سه‌ر ژیانی كچان و ژنان.
توێژینه‌وه‌كه ڕوونی كرده‌وه، ساڵانه 239 هه‌زار كچ له‌و وڵاته ده‌مردن یا ده‌كوژرێن، كه هۆكاره‌كه‌شی بۆ پیاوسالاری و گه‌وره‌كردنی نێر به‌سه‌ر مێدا بووه.
ئه‌و كچانه‌ش كه مردوون یان هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م پشكنینی دووگیانی دایكیانه‌وه كوژراون و له‌بار براون، یان له‌دایكبوون به‌و هیوایه‌ی پشكنینه‌كه ڕاست نه‌بووبێ و كوڕ بێت، دواتر تا ته‌مه‌نی پێنج ساڵی به‌رگه‌یان گرتووه و مردوون، چونكه هیچ خزمه‌تێكیان نه‌كراوه و به برسێتی جێ هێڵراون.
كریستۆڤ گیلموتو پسپۆڕی به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێ: "له‌باربردنی كچه‌كان ته‌نیا مردنی خۆیان نییه، به‌ڵكو نه‌وه‌یه‌ك به هۆی نه‌مانی ئه‌وانه‌وه له‌ناو ده‌برێن و ناتوانرێ وه‌چه بخرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، كه كچه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌ر ئه‌وه نییه كه مافی خوێندن، فێربوون، به‌شداریكردن له هونه‌ر و سیاسه‌تیان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو نانیشیان نادرێتێ و چاودێری ته‌ندروستییان به پێی پێویست ناكرێت.