كچێكی هیندی له لایه‌ن دوو پیاوه‌وه رفێنرا، چه‌ند كارێكی نه‌شیاوی پێ كرا و ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر، ئه‌ویش به فێڵێكی زیره‌كانه له ڕێی مۆبایله‌وه توانی ئاشكرایان بكات و تۆڵه‌یان لێ بكاته‌وه.
میدیاكانی دنیا بڵاویان كرده‌وه، كچێكی 18 ساڵی هیندی له لایه‌ن دوو پیاوی نه‌ناسراوه‌وه رفێنرا، ماده‌ی هۆشبه‌ری ده‌رخوارد درا، لێدانی خوارد و دوو جاریش ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر، هیچ ڕێیه‌كیشیان بۆ ده‌ربازبوون بۆ نه‌هێشته‌وه، چونكه مۆبایل و هه‌موو كه‌لوپه‌لێكیان لێی سه‌ندبوو.
به‌ڵام كچه‌كه ئه‌و كاته‌ی پیاوه‌كان بێ ده‌نگ بوون و ئاگایان له‌م نه‌ماوه و خه‌وتوون، مۆبایلی یه‌كێكیانی بردووه و ڕای كردووه‌ته لای پۆلیس، به هۆی زانیارییه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌وه توانیویه‌تی ئاشكرایان بكات و به گرتیان بدات.
ده‌ستدرێژیكردن و توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان و كچانی هیندستان، ڕۆژ به ڕۆژ به‌هۆی چه‌ندان هۆكاری جیاوازه‌وه زیاد ده‌كه‌ن، به زۆریش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌و وڵاته‌دا باری ته‌ناهی و پاراستنی تاكه‌كان به پێی پێویست نییه و له ئاست ژماره زۆره‌كه‌ی دانیشتووانیاندا نییه، بۆیه هه‌واڵی له‌و جۆره ڕۆژانه ده‌بیسترێت و تازه ده‌بێته‌وه.