كۆمپانیای Oneplus 6 بۆ یه‌كه‌م جار و ماوه‌یه‌كی كاتی مۆبایلێكی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به دیزاینی The Avengers بۆ هه‌وادارانی ئه‌و فیلمه به‌ناوبانگه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
bgr" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای Oneplus 6 ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای Oneplus 6 ی چینی بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "The Avengers" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیا چینییه‌كه ده‌ڵێت ئه‌م مۆبایله به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "مارڤێڵ" دروستمان كردووه بۆ هه‌وادارانی فیلمه نوێكه‌ی The Avengers به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 4000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 540، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.00 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 720 به 1080 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه هه‌شت گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 664 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.