به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌وزه ماده‌ی زۆر به‌سوودیان تێدایه، پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی و پزیشكان ڕێنوێنیمان ده‌كه‌ن به خواردنی سه‌وزه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر، چونكه سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، بۆیه له‌م ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا به سوود ترین زه‌ڵاته‌مان بۆ هه‌ڵبژاردوون، كه چۆن ئاماده‌ى بكه‌ن به شێوه‌یه‌كى ئاسان، كه پێكهاتووه له زه‌ڵاته‌ی جهرجیرى ئه‌ڤۆگادۆ به سنۆبه‌ر.
جه‌رجیر سه‌وزه‌یه‌كی به‌سوود و ئه‌ڤۆگادۆ موه‌یه‌كی به‌سوود و به‌تامه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو سوده له ژه‌مێكی ساده‌دا كۆبكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانن سوود له ئاماده‌كردنى ئه‌م زه‌ڵاته‌یه وه‌ربگرین.
جه‌رجیر به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی كلۆرۆفیل تێدایه كه به‌سووده بۆ نه‌هێشتن و رزگاربوون له بۆنی ناخۆشی ده‌م، هه‌روه‌ها جه‌رجیر رێژه‌یه‌كی زۆری ریشاڵ و ماده‌ی دژه ئۆكسانی تێدایه كه جه‌سته له ژه‌هراویبوون ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها به ماده‌ی گلوكۆسینۆلات ده‌وڵه‌مه‌نده كه مه‌ترسی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی سی و مه‌مك كه‌م ده‌كاته‌وه.
جه‌رجیر زیاتر 90%ی ئاوه، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ری سروشتییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی جه‌سته و وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته، هه‌روه‌ها جه‌رجیر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین K كه هاوكاری ئێسك و ددان به‌هێز ده‌كات، له‌گه‌ڵیدا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی قۆلۆن ده‌كات و گرفتی هه‌رسكردن و ژه‌هراویبوونی جه‌سته ناهێڵێت.
جه‌رجیر كالۆری كه‌می تێدایه و به‌سووده بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته، هه‌روه‌ها جه‌رجیر چه‌ند ڤیتامینێكی گرنگی وه‌ك سیامین و نیاسین و ڤیتامین B16 ی تێدایه كه پارێزگاری له ته‌ندروستی گشتی جه‌سته ده‌كات، بۆیه جه‌رجیر به‌سووده بۆ ته‌ندروستی ژنی دووگیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵیان بووه، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی شیر له‌كاتی شیرپێداندا.
ئەڤۆگادۆ، ئەم میوەیە بەهۆی شێداری و ئەو ڤیتامین و پێكهاتە زۆر بەسودانەی تیایدایەتی وای كردوە بە یەكێك لە میوە تایبەتەكانی بواری جوانكاری دابنرێت پێست بە گەشاوەی و ڕوونی دەهێڵێتەوە و ڕێگری دەكات لە چرچبوونی پێست.