فەقیر وەرزی داهاتوو لە لێڤەرپوول یاری دەكات

:: AM:11:46:21/05/2018 ‌

نەبیل فەقیری ئەستێرەی یانەی ئۆڵەمپیك لیۆنی فڕەنسی نزیكبووەتەوە لە پەیوەندیكردن بە یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داتوودا.

تەلەفزیۆنی (كانال پڵاس)ی فڕەنسی ئاشكرای كرد: فەقیر تاڕادەیەكی زۆر لە گرێبەستكردن لەگەڵ یانەی لێڤەرپوول نزیك بووەتەوە و كارەكانی گواستنەوەكەش 99% تەواو بوو.

بەگوێرەی سەرچاوەكە گرێبەستەكەی فەقیر لەسەر یانەی لێڤەرپوول بڕی 60 ملیۆن پاوەن دەكەوێ.

جێی باسە فەقیر كاپتن و ئەستێرەی یەكەمی یانەی لیۆن لەم وەرزەدا 22 گۆڵی لە 38 یاریی خولی فڕەنسا تۆمار كردبوو، هەروەها رۆلێكی سەرەكیشی گێڕا لە گەیشتنی یانەكەی بۆ خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م