لینۆڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز و ناوازه، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی 2018 نوێترین كۆمپیوته‌ری گه‌یمینگی خسته بازاره‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
lenovo" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كۆمپیوته‌ر ده‌كات كه بۆ هه‌وادارانی گه‌یمینگ دروست كراوه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای لینۆڤۆ بۆ ساڵی 2018 نوێترین كۆمپیوته‌ری گه‌یمینگی دروست كرد و خستیه بازاڕه‌كانی دنیاوه، وه‌ك كۆمپانیاكه باس له‌و به‌رهه‌مه ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م كۆمپیوته‌ره نوێیه سیسته‌مێكی زۆر به‌هێزی بۆ دانراوه و خێراییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه و ده‌توانی هه‌موو یارییه‌كانی دنیای پێ ئه‌نجام بده‌ی و ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌شی ناوه "Ideacentre Y900" كه یه‌كێكه له باشترین كۆمپیوته‌ره گه‌یمینگه‌كانی دنیا.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی روونكردوه‌ته‌وه كه ئه‌م كۆمپیوته‌ره گه‌یمینگه ڕامی 64 گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 256 بۆ 512 گێگابایت و شاشه‌كه‌ی 10.2 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2280 پیكسڵ و به كۆڕای حه‌وت كار ده‌كات، جگه له‌وه‌یش به دیزاینێكی زۆر جوان و خێرایی و هێزێكی زۆری بۆ داناوه و به‌شێوازێكی ناوازه دروستكراوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌م كۆمپیوته‌ره ببێت به یه‌كێك له باشترین كۆمپیوته‌ره‌كان له دنیادا.
جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه ده‌رباره‌ی نرخی ئه‌م كۆمپیوته‌ره گه‌یمینگه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه و دیزاینێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.