جولین لۆپیتیجی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێكهاتەی كۆتایی تیپەكەی بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا راگەیاند كە بڕیارە رۆژی 14ی مانگی داهاتوو دەست پێ بكات.
پێكهاتەكە لە 23 یاریزان پێكهاتووە و تێیدا چەند یاریزانێكی بەناوبانگ و سەرەكی دوورخراونەتەوە كە گرینگترینیان ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ هاوتیپەكەی ماركۆس ئەڵۆنسۆی بەرگریكار و هیكتۆر بیلیرینی بەرگریكاری یانەی ئارسناڵ.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی 2018ی رووسیا لە كۆمەڵەی دووەم یاریی دەكات لە تەك هەڵبژاردەكانی پورتوگال، مەغریب و ئێران.
راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێكهاتەی كۆتایی تیپەكەی بەمشێوەی خوارەوە راگەیاند:-
گۆڵپارێز: دی خیا (مانچستەر یونایتد)، پیپی رینا (ناپۆلی)، كیپا (ئەتلەتیك بیلباو).
بەرگریكار: رامۆس (ریال مەدرید)، پیكێ (بەرشەلۆنە)، كارڤاخال (ریال مەدرید)، ئەزپیلكویتا (چێڵسی)، ناچۆ (ریال مەدرید)، مۆنریال (ئارسنال)، ئۆدرێزۆلا (ریال سۆسیداد) و ئەلبا (بەرشەلۆنە).
ناوەڕاست: ئیسكۆ (ریال مەدرید)، تیاگۆ (بایرن میونشن)، بۆسكێتس (بەرشەلۆنە)، دێڤید سیلڤا (مانچستەر سیتی)، ئینێستا (بەرشەلۆنە)، سائوول (ئەتلەتیكۆ مەدرید)، كوكی (ئەتلەتیكۆ مەدرید) و ئەسینیسۆ (ریال مەدرید).
هێرشبەر: كۆستا (ئەتلەتیكۆ مەدرید)، ڤاسكێز (ریال مەدرید)، ئەسپاس (سێلتا فیگۆ) و رۆدریگۆ مۆرینۆ (ڤالێنسیا).