عێراق خه‌ریكه ده‌چێته ناو ته‌نگژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، كاتێك له 12ی ئایاری رابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام تا ئێسته به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان لا قبووڵ نییه و باسی بوونی ساخته‌كاری گه‌وره ده‌كه‌ن. بۆیه دۆسیه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كرێ. تاریق حه‌رب شاره‌زای یاسایی عێراق له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ده‌ڵێت، مه‌ترسی دروستبوونی پشێوی گه‌وره ده‌كرێت، بۆیه دادگای باڵای فیدراڵ بێلایه‌ن ده‌بێت.
حه‌رب به وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی داهاتوو و كێشه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تیش گه‌وره‌تر ده‌بینێ له خوله‌كانی رابردوو له‌و روانگه‌ی پێی وایه "ئێسته كێشه‌ی پێكهێنانی په‌رله‌مانیشی هاتووه‌ته سه‌ر". هاوكات وڵاتانی دۆست و نه‌یاری عێراق له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌ستنیشان ده‌كات و كوێت به دۆستێكی نه‌رم و بێلایه‌ن ناو ده‌بات وه‌ك بارزانی.
*له عێراق چی روو ده‌دات، ئایا هه‌مان سیناریۆی 2010 دووباره ده‌بێته‌وه؟
من پێشبینی هه‌مان سیناریۆ و خراپتریش ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وكات لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كگرتوو بوون، كه‌چی ئێسته لیسته‌كان دزه‌یان كردووه‌ته ناو یه‌ك و ترازان و په‌رته‌وازه‌یی هه‌یه، بۆ نموونه هاوپه‌یمانی نیشتمانی په‌رته‌وازه بووه و ته‌نیا هاوپه‌یمانی (نه‌سر)، له چه‌ندان لیست پێك هاتووه وه‌ك (به‌یارق ئه‌لخه‌یر) و (فه‌زیڵه) و هاوپه‌یمانی كوردستانیش بوونه‌ته چوار لیست و زیاتریش، به‌هه‌مانشێوه لیسته‌كانی سوننه كه پێشتر به‌و شێوه‌یه نه‌بوون، بێجگه له كاندیده براوه سه‌ربه‌خۆكان له‌ناو ئه‌و لیستانه كه به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی لیسته‌كانیان نابن، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت وه‌ك هه‌ڵبژاردنی 2010.
له 2010 لیسته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی 91 كورسی هێنا له هه‌ڵبژاردن، ئێسته‌ش سائیروون 54 كورسیی هێناوه، كه‌چی لیسته‌كه‌ی نووری مالیكی پێشتر 89 كورسیی هێنا، كه‌چی ئێسته له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌رزترین رێژه‌ی ده‌نگ 42 كورسییه بۆ هاوپه‌یمانی نه‌سر، بۆیه پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ دوا ده‌كه‌وێت، ئه‌وكات ته‌نیا كێشه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تمان هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته دوو كێشه هه‌ن ئه‌وانیش پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت.
*ده‌گوترێت ئه‌وه‌ی ئێسته روو ده‌دات به‌هۆی ئه‌نجامه كتوپڕه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه و لیسته دۆڕاوه‌كان ناتوانن قبووڵی ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
شتێك نییه به‌ناوی پێشبینی نه‌كراو، واته پێشبینی نه‌كراو به‌ره‌و خراپتر كه جگه له هه‌ردوو پارتی كوردستانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌موو لیسته‌كانی تر به سوننه و شیعه‌وه دابه‌شكاری و پهرتهوازهیییان پێوه دیاربوو، هه‌روه‌ها شتی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه پێشتر پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كلا كرابووه‌وه، به‌ڵام ئه‌و جاره پارتی دیموكراتی كوردستانیش باسی لێ ده‌كات.
ئه‌وان پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد نه‌ك پێشبینییان نه‌ده‌كرد، بۆ نموونه پارتی دیموكراتی كوردستان كورسیی زیاتری نه‌برد له‌وه‌ی پێشتر هه‌یبوو و به‌هه‌مانشێوه‌یش بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆیه دوو باشترین لیست له رووی رێككاری و یه‌كگرتوویی ئه‌و دوو لیسته كوردییه بوون، كه‌چی شتێكی نوێیان بۆ خۆیان زیاتر نه‌كرد.
*پێشتر له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق سازانێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دروست ده‌بوو ئینجا حكوومه‌ت رووناكی ده‌بینی، ئێسته ئه‌وه هه‌یه؟.
تا ئاستێك ئه‌وه هه‌یه، راسته پێشتر ئه‌مه‌ریكا و ئێران ناكۆك بوون، به‌ڵام له‌باره‌ی عێراقه‌وه رێك ده‌كه‌وتن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هه‌مان رێككه‌وتن نابێت كه له 2010 هه‌بوو، ئه‌وان له 2010 و 2014 ئاسان رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌وجاره‌یان سه‌ختییه‌كی پێوه دیاره له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه: ده‌ركه‌وتنی سه‌درییه‌كان و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران له دوای پاشه‌كشه‌كردن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌وانه نه‌رمی پێشوویان نه‌هێشتووه بۆ رێككه‌وتنیان.
*رۆڵی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێسته به‌تایبه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت چی ده‌بێت؟، بۆچی تا ئێسته بێده‌نگه؟.
مه‌رجه‌عیه‌ت نایه‌ته ناو بابه‌ته‌كه و سیاسه‌تی مه‌رجه‌عیه‌ت دووركه‌وتنه‌وه‌یه، چونكه ئه‌وكاته‌ی پێش ده‌نگدان رای گه‌یاند كه (تاقیكراوه تاقی ناكرێته‌وه)، لێكدانه‌وه‌ی زۆر و جیاوازی بۆ كرا و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردن دروست كرد، بۆیه دوای ئه‌وه خۆی به‌دوور گرت له پرۆسه‌كه و له داهاتوویش نایه‌ته ناو ئه‌و بابه‌تانه، به‌ڵێ ره‌نگه له پرسه گشتییه‌كان و رێنوێنیكردنی حكوومه‌ت بۆچوونی هه‌بێت، به‌ڵام به بڕوای من مه‌رجه‌عیه‌ت دوورتره له‌وه‌ی قسه‌ی هه‌بێت له‌و بابه‌ته‌وه. وه‌ك گوتمان به‌هۆی لێكدانه‌وه‌ی قسه‌كانی پێشووی، بۆیه چیتر ده‌ست له‌و بابه‌ته وه‌رنادات، بۆیه باسی كێشه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی به‌هیچ جۆرێك نه‌كردووه تا ئێسته.
* ئایا به‌منزیكانه چاره‌سه‌ربوونی ته‌نگژه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی گه‌وره‌ترین بارسته‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌بینین؟.
نه‌خێر، بابه‌ته‌كه ئاڵۆزتره له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت و ئه‌و بابه‌ته بۆ دوای چه‌ژن باسی لێوه ده‌كرێت، چونكه زۆرینه‌ی لیسته‌كان سكاڵای یاسایی‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان و پێشێلكارییه‌كان پێشكه‌ش كردووه و په‌رله‌مان یاسای نوێی ده‌ركردووه و ره‌نگه دادگای باڵای فیدراڵ له‌سه‌ری رازی بێت و پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌كان ئه‌نجام بدرێت كه به‌لایه‌نی كه‌م مانگێكی پێویسته، بۆیه پرسه‌كه زۆر ئاڵۆزه.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن هه‌موو تانه‌كانی له رۆژنامه‌ی (زه‌مان)ی له‌نده‌نی بڵاو كرده‌وه كه كۆمسیۆن ئه‌وانی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و لۆگۆی كۆمسیۆنیان له‌سه‌ر بووه و وه‌ری نه‌گرتوون، به‌ڵام دوای دروستبوونی قسه گوتی كه هێشتا ئه‌نجامی كۆتا ده‌رنه‌چووه و یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه. بۆیه له بنه‌ڕه‌ته‌وه كۆمسیۆنی هیچ تانه‌یه‌كی وه‌رنه‌گرتووه، به‌تایبه‌تی تانه‌كانی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی.
* كه‌واته هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان و بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن تا چه‌ند یاسایی و ده‌ستوورین؟
ئه‌نجامه‌كان ده‌رچوون و تانه‌كان پێشكه‌ش كران و ئه‌وه‌ی كرا و دووباره‌كردنه‌وه‌ی جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌كان هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت، چونكه ئه‌وه‌ی ساخته‌ی كردبێت فۆڕمه‌كانی بردووه‌ته ناو سندووقی ده‌نگدان، له كاتێكدا ده‌بوو له سه‌ره‌تاوه ئاماده‌سازی بكرێت، بۆ بابه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه قبووڵكراوه، به‌ڵام بۆ ناوخۆ نه‌خێر.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی په‌رله‌مان به‌شێكیان بنه‌مای ده‌ستوورییان هه‌یه و هه‌شیانه نیه‌تی، ئه‌وكاته‌ی ده‌گوترێت ده‌مه‌وێ دڵنیا ببمه‌وه له رێی هه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی به‌شێك له سندووقه‌كان كه ده‌ستوورییه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان بۆ دیاریكردنی ئه‌نجامه‌كان نییه، واته نزیكه له كاری ئه‌و لیژنه‌ی حكوومه‌ت دیاری كردووه كه پێوه‌ندی به ئه‌نجامه‌كانه‌وه نییه، واته ناتوانێت بڵێت ئه‌و قه‌واره‌ی ئه‌وه‌نده كورسییه‌ی هێناوه راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی هێناوه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه كێ ده‌ستكاری كردووه.
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه سوور بێت كه كێ ئه‌و تاوانه‌ی كردووه و كێ ئه‌نجامه‌كانی گۆڕیوه، قبووڵكراو ده‌بوو، به‌ڵام چوارچێوه‌یه‌كی نوێی دیاری كرد كه باسی هه‌ژماركردنی به‌ده‌ستی هه‌موو بنكه‌كانی ده‌نگدانی كرد، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی نوێ و گه‌وره‌یه، به‌تایبه‌تی له په‌رله‌مانێك له دواساته‌كانی ته‌مه‌نیدایه و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه فاشیل بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه چه‌ندان گومانی ده‌ستووری و یاسایی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه.
هه‌رچی هه‌وڵه‌كانه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دووباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌وه كارێكی ئاسان نییه و زۆر گه‌وره و ئاڵۆزه، دواتر كێ ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی نوێ ساخته‌كاری تێدا ناكرێت؟ بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م دادگای باڵای فیدراڵ بڕیارێكی بێلایه‌نانه بدات كه كه‌س تووڕه نه‌كات و كه‌سیش رازی نه‌كات.
*هۆی هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كارتێكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن چییه؟، ئایا راسته به‌هۆی بوونی ساخته‌كارییه‌كی گه‌وره‌یه؟، یان هه‌وڵێكی دۆڕاوه‌كانه بۆ گه‌ڕانه‌وه؟.
به‌ڵی هه‌ردوو هۆكار راستن، زیاتر له‌وه‌ش ده‌توانین بڵێن كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی نه‌یانتوانی ده‌نگ به‌ده‌ست بێنن و بگه‌نه‌وه په‌رله‌مان، ئه‌وانیش رۆڵیان هه‌یه له‌و جموجۆڵه‌ی دوایی په‌رله‌مان.
*ئێسته پرسی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان بۆ كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له دادگای باڵای فیدراڵییه، پرسیار ئه‌وه‌یه به وه‌ڵامی ئه‌رێنی یاخۆ نه‌رێنی دادگاكه، چی روو ده‌دات؟، ئایا دۆخه‌كه به‌ره‌و ته‌قینه‌وه ده‌چێت؟.
وای ده‌بینم كه دادگای باڵای فیدراڵ له‌و بابه‌ته بڕیار نادات به‌هۆی بوونی كێشه‌ی شكڵی له سكاڵاكانی پێشكه‌شكراو، واته داواكان ره‌ت ده‌كاته‌وه له‌به‌ر هۆی بابه‌تییانه و داداگا هه‌وڵ ده‌دات خۆی به بێلایه‌ن پێشان بدات و خوا یارمه‌تییان بدات، بۆیه به‌و هۆیه‌ی كه سائیروون جه‌ماوه‌رێكی زۆر و توانایه‌كی باشی بۆ جووڵاندنه‌وه‌ی شه‌قام هه‌یه، مه‌ترسی دروستبوونی پشێوی گه‌وره ده‌كرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ڵێم وه‌ڵامی دادگاكه وه‌ڵامێكی بێلایه‌نه ده‌بێت.
*به‌م دواییه به‌شێك له سه‌رانی عێراق سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی كوێتیان كرد، په‌یامه‌كه چی بوو؟.
كوێت وڵاتێكی میانڕۆیه و له هه‌مووان وه‌ك یه‌ك نزیكه و دۆستن، جیا له سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا و ئێران. كوێت عه‌قڵێكی كراوه‌ی هه‌یه هاوشێوه‌ی سه‌رۆك بارزانی، بۆیه شتێكی باشه كه سه‌ردانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه بكه‌یت كه عه‌قڵێكی گه‌وره‌یان و هه‌یه بیرۆكه و بۆچوون وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌رچی بۆچوونی خۆیشیان بخه‌نه ڕوو، چونكه ئه‌وان به میانڕۆیی هه‌ڵوێست ده‌خه‌نه روو و لاگیری لایه‌نێكی دیاریكراو نین، ئه‌وان كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندن له ئه‌زموون و سیاسه‌تدا و پێت ده‌ڵێن كێشه‌مان ناوێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان نه‌وێت زۆر باشن و هه‌ر ئه‌وه‌ش بنه‌مایه.
ئه‌ی بۆ كوێ بچیت؟، بۆ ئێران یان ئه‌مه‌ریكا یان توركیا و سووریا و سعوودیه كه لایه‌نی دیاریكراون، كوێت به‌شتێك جیا ده‌كرێته‌وه ئه‌ویش ناوه‌ندگیرییه له نێوان ره‌وته جیاوازه‌كاندا، بۆیه ترسمان نییه كه زیانمان له‌وه‌وه پێ بگات، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی سوودی ده‌بێت.
*ئایا عێراق گۆڕانكاری به‌ره‌و شێوه‌یه‌كی نوێ فه‌رمانڕه‌وایی به‌ره‌و باشتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت؟.
حكوومه‌تی نوێ له رووی به‌ش به‌شێنه‌وه به‌هێزتر ده‌بێت، چونكه ناتوانی پێكی بێنیت ته‌نیا به به‌ش به‌شێنه نه‌بێت و بهشبهشێنهیهكی قێزه‌ونیش، چونكه به‌ش به‌شێنه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن پارته گه‌وره‌كان بوو، كه‌چی ئێسته ته‌نانه‌ت پارته بچووكه‌كانیش داوای به‌ش ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی گه‌وره‌مان نییه، ئه‌وه‌شی باسی لێوه ده‌كرێت له‌باره‌ی كه‌سانی ته‌كنۆكراته‌وه، نازانم پێشتر چیمان له‌وانه‌وه به‌ده‌ست كه‌وتووه؟، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو كه كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌كنۆكراته زانیاری نییه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی رێكخستنی ئاو، كه‌چی ده‌ڵێت له رێكخراوی كشتوكاڵی نێوده‌وڵه‌تی بوومه، یان وه‌زیری خوێندنی باڵا، بۆیه ئه‌وانه هه‌مووی بانگه‌شه‌ن كه خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن دادوه‌رتر و شاره‌زاترن بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان، بۆیه حكوومه‌تی داهاتوو ته‌واو به‌شبه‌شێنه ده‌بێت.