لە سلێمانی هاووڵاتییەكی 48 ساڵان خۆی كوشت

:: PM:02:46:08/06/2018 ‌
پۆلیسی سلێمانی ڕای گەیاند، ئەمڕۆ هەینی هەشتی حوزەیران، هاووڵاتییەكی شاری سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، لە گەڕەكی بەكرەجۆ لە شاری سلێمانی هاووڵاتییەكی تەمەن 48 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.

وەك پۆلیس دەڵێت، هاووڵاتییەكە ناوی (ت، ا، ا) لەدایكبووی 1970یە و دانیشتووی گەڕەكی بەكرەجۆیە لە شاری سلێمانی، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەوە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوویش لە دوو شوێنی جیاواز شەڕە تەقە لە سلێمانی دروست بووە و ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم