به‌هاری دراوی لیره‌ی توركی ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ڕوو له دابه‌زین ده‌كات و ئێسته‌یش هه‌ر دۆلارێك به‌رانبه‌ر به 4.7 لیره ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێ.
توركیا ترسی گه‌وره‌ی له هه‌ره‌سی ئابووری وڵاته‌كه لێ نیشتووه و سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی توركیایش به په‌له ڕوو له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و سه‌رمایه‌كانیان بۆ وڵاتانی تر ده‌گوازنه‌وه، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوویش
لیره‌ی توركی به به‌رده‌وامی ڕووی له دابه‌زینه به به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ساڵی 2015 به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 20% به‌های لیره داته‌پیوه.
ئێسته نرخی هه‌ر دۆلارێك به 4.7 لیره‌ی توركی ده‌كڕدرێ، ئه‌مه‌یش به‌و واتایه دێ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به 470 لیره‌ی توركییه، له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر حوكمی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له 2002 به‌های لیره به‌رانبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌نیا 106 لیره بوو، له 2015یش گه‌یشته 300 لیره و ورده ورده به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه هه‌نگاوی ناوه و تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و نرخه.
هه‌رچه‌نده بانكی ناوه‌ندی توركیا كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێگرتن له داته‌پینی لیره، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و ڕێوشوێنانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنیان نه‌بووه و ئه‌ردۆغانیش چه‌ندان جار داوای كردووه، خه‌ڵكی توركیا زێڕ بكڕن و پاره‌كانیان به زێڕ بگۆڕنه‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ، خراپبوونی ئابووری توركیا و داته‌پینی لیره، ببێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی توركیا له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، چونكه ئه‌ردۆغان به هۆكاری سه‌ره‌كی داته‌پینی ئابووری توركیا هه‌ژمار ده‌كه‌ن.