ناوبژیوان داوای شتێكی سەیری لە رۆناڵدۆی كردبوو

:: AM:10:25:21/06/2018 ‌

یاریزانێكی هەڵبژاردەی مەغریب ئاشكرای كرد كە لە یارییەكەی دوێنێ چوارشەمی مۆندیال بەرامبەر هەڵبژاردەی پورتوگال ناوبژیوانی یارییەكە داوای لە رۆناڵدۆ كردبوو درێسەكەی پێ بدات.

دوێنێ چوارشەم لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و پورتوگال رووبەڕووی یەكتر بوونەوە و ئەنجامی یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام بۆ هەڵبژاردەكەی دووەم كۆتایی هات.

نورەدین ئەمرابت ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب بۆ رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: ناوبژیوانی یارییەكە یەكێك بوو لە هەوادارانی رۆناڵدۆ و لەنێوان پشووی گێمەكاندا لە پیپی بەگریكاری پورتوگالم گوێ لێ بوو كە ناوبژیوانەكە داوای درێسی رۆناڵدۆی كردبوو.

ئەمرابت رەخنەی توندی لە ناوبژیوانی ئەمەریكی مارك گیگیز گرتبوو بەهۆی ئەم هەڵسوكەوتەوە و جەختی كردبووەوە كە ئەمە یاریی تۆپی پێیە نەك یاریی سێرك.

رۆژنامە ئینگلیزییەكە ئاشكراشی كرد كە تا ئێستا روون نییە ئەم قسەیەی ئەمرابت راستە یان نا و بۆ ئەمەش هیچ بەڵگەیەك نییە و رۆژنامە پورتوگالییەكانیش بەهیچ شێوەیەك باسی ئەم رووداوەیان نەكردووە.

جێی باسە هەڵبژاردەی مەغریب بەهۆی ئەم شكستەوە ماڵئاوایی لە ركابەرییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا كرد دوای ئەوەی لە یاریی یەكەمیشدا بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران دۆڕا بوون.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م