له نوێترین تازه‌كردنه‌وه و ئه‌پده‌یتیدا، به‌رنامه‌ی فه‌یسبووك زێده‌ڕۆیی له زانینی شته تایبه‌تییه‌كانتان ده‌كات و شتێكی تریش له‌سه‌ر ورده‌كاری به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ئاشكرا ده‌كات.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی ماشابل بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له نزیكترین ماوه‌دا به‌رنامه‌ی فه‌یسبووك نوێكارییه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رانی ده‌خاته به‌رده‌ست، تێیدا تایبه‌تمه‌ندی زانینی ماوه‌ی كات به‌سه‌ربردن له به‌رنامه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
له‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌دا به‌شێك بۆ سیتینگی به‌رنامه‌كه زیاد كراوه، كه ناوی لێ نراوه "your time on facebook" تێیدا ئه‌و كاته‌ت بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه له فه‌یسبووكدا خه‌رجت كردووه، تێیدا زۆر به ڕوونی و ورد و درشتی كاتی به‌كارهێنانی فه‌یسبووكت ئاشكرا ده‌كات و پێت ده‌ڵێت تۆ له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند خوله‌ك و سه‌عات به فه‌یسبووك خه‌ریك بوویت و چیت كردووه.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش هۆكارێكه بۆ ڕێكخستنی كاته‌كانی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك و له‌م ڕێیه‌وه ده‌توانن سنوورێك بۆ به‌كارهێنان و ئالووده‌بوونیان به فه‌یسبووكه‌وه دابنێن.
شایانی باسه، ساڵی پار هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی گووگڵ و ئه‌پڵ هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییان بۆ به‌كارهێنه‌رانیان زیاد كرد، كه به‌كارهێنه‌ر ده‌یتوانی چاودێری ئه‌و كاتانه‌ی بكات كه له ڕێی مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كانه‌وه له خه‌رجی ده‌كات.