كۆمپانیای نۆكیا بۆ ساڵی 2018 نوێترین مۆبایلی به‌رهه‌م هێنا كه به‌شێوازێكی زۆر به‌هێز و دیزاینێكی ناوازه دروستی كردووه و خستوویه‌تییه بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه نۆكیا دروستی كردووه و ده‌ڵێت، نۆكیا له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلێكی به‌هێزی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "Nokia 5" ه‌وه، نۆكیا پێنج له كۆتاییه‌كانی مانگی ئایار/مایۆ خرایه بازاڕه‌كانه‌وه كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی به‌هێزه كه به سیسته‌می HD كارده‌كات و قه‌باره‌كه‌یشی ده‌گاته 5.50 ئینج له‌گه‌ڵ ڕوونی 1080 به 1260 پێكسڵ.
نۆكیا پێنج خاوه‌نی ڕامی دوو گێگا بایتییه له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 16 گێگا بایته‌وه زیاد ده‌كرێت بۆ 128 گێگا بایت كه له‌گه‌ڵیدا ده‌توانی میمۆری ده‌ره‌كیشی بۆ دابنێیت، هه‌روه‌ها نۆكیا ده‌رباره‌ی مۆبایله‌كه‌ی زیاتر ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، نۆكیا پێنج خاوه‌ن كامێراییه‌كی به‌هێزه كه كامێرای دواوه‌ی ده‌گات به 16 مێگا پێكسڵ و كامێرای پێشه‌وه‌ی "سێڵفی" ده‌گاته هه‌شت مێگا پێكسڵ.
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه نۆكیا پێنج خاوه‌نی پاترییه‌كی به‌هێزه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 3000 میلی ئه‌مپێر، هه‌روه‌ها به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كارده‌كات و خێراییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه بۆ ئیشكردن و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 286 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.