له یه‌كێك له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند قوتابییه‌ك قیستی خوێندنیان نه‌دابوو و دوایان خستبوو، منداڵه‌كانیان به‌ند كرد و بێ نان و ئاویان كردن.
قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی له شاری نیوده‌لهی هیندستان، چه‌ند قوتابییه‌ك قیستی خوێندنیان دوا خستبوو، هه‌رچه‌نده مامۆستاكانیش چه‌ند جارێك خێزانه‌كانیان ئاگادار كرده‌وه، به‌ڵام هێشتا قیسته‌كه‌یان دوا خستبوو، به‌ڕێوه‌به‌ر توانای به‌رگه‌گرتنی نه‌ما و قوتابییه‌كانی ئه‌شكه‌نجه دا.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره فه‌رمانی به مامۆستاكان كرد، ئه‌و قوتابییانه له ژوورێك به‌ند بكرێن و هیچ شتێكیان پێ نه‌درێت، تا دایك و باوكه‌كانیان بترسن و پاره‌ی خوێندنه‌كانیان بهێنن.
وه‌ك ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و قوتابییانه بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات له ژوورێكی تاریكدا بێ نان و ئاو دانراون، ته‌نانه‌ت پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه‌ش له سه‌رووی 40 پله‌وه بووه و مامۆستاكان هیچ به هانایانه‌وه نه‌هاتوون.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش میدیاكانی هیندستان و دنیای سه‌رقاڵ كرد، بۆیه پۆلیسه‌كان به‌دواداچوونی ته‌واویان بۆ هه‌واڵه‌كه كردووه و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر و سزادانی مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ن.