دوێنێ له ڕۆژی 14ی مانگی تهمووز/یۆلیۆی ئه‌مساڵ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی نادیاره‌وه، ئاپی ئیستاگرام له كار كه‌وت و به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئه‌كاونت نه‌یانتوانی كار به ئینستاگرامهكهیان بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كاركردنه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ده‌كات و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌ك له كۆمپانیاكه‌یاندا ئاپهكهیان بۆ ماوه‌یه‌كی كوورت له‌كار كه‌وت.
بۆیه كۆمپانیاكه هه‌ستان به‌دانانی فلته‌رێكی نوێ بۆ ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ی له‌كار كه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی چالاكتر كار بكه‌ن، ئه‌م فلتهرهیش ئه‌مڕۆ به‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینستاگرام بڵاو كرایه‌وه له سه‌عات 2:43 خولهك و ئێسته به‌شێوازێكی چالاكتر كار ده‌كات، به‌ڵام دوای وه‌ستانی ئینستاگرام كۆمپانیاكه نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری زیانی به‌ركه‌وت.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.